ڤیدیۆی نیشاندراو
-
إياد جمال الدين السباق الى البرلمان
-
اياد جمال الدين إعلان ٤
بگه‌ڕێ
فيس بوك
كاندیده‌كان ئه‌حرار
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین
گه‌نده‌ڵى كێشه‌ى سه‌ره‌كى ووڵاته‌كه‌مانه" – حیزبى ئازاده‌كان
سێشه‌ممه, 17 نۆڤه‌مبه‌ر 2009 13:39
به‌ڕێز ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین سه‌رۆكى حیزبى ئازاده‌كان و ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراقى ووتى كه‌وا ئامانجى سه‌ره‌كى حیزبه‌كه‌ى بریتیه له له‌ناوبردنى گه‌نده‌ڵى .
" هه‌موو عێراقیه‌كان ده‌زانن كه‌وا گه‌نده‌ڵى كێشه‌ى سه‌ره‌كى ووڵاته‌كه‌مانه وه تێكه‌ڵاوى ژیانى ڕۆژانه‌مان بووه له عێراق وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى راسته‌قینه‌یه له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان.
جیهان نیگه‌ران و توڕه‌یه به‌رانبه‌ر ئه‌م گه‌نده‌ڵیه‌ى كه‌وا له ئه‌فغانستان به‌ربڵاوه به‌ڵام به بڕواى ژماره‌یه‌كى كه‌م له ووڵاته‌كان بارودۆخ له عێراق زۆر خراپتره. ئێستا ووڵاته‌كه‌مان بریتیه له سێیه‌م گه‌نده‌ڵترین ووڵات له جیهان به‌گوێره‌ى ڕیزبه‌ندى چاودێرى جیهانى بۆ گه‌نده‌ڵى و رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێو ده‌وڵه‌تى . وه ئه‌وه‌ى جێگه‌ى داخه ئه‌م رێژه‌یه ته‌نها ئامارێك نیه بۆ ئێمه به‌ڵکو راستیه‌كه له راستیه‌كانى ژیان له عێراق!
ئاسایشى ئێمه له مه‌ترسى دایه چونكه خاڵه‌كانى پشكنین ڕه‌شوه وه‌رده‌گرن .كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌نده‌ڵه چونكه تائیفه ئایینیه‌كان پێگه حكوومیه‌كانیان له‌نێوان خۆیان دابه‌ش كردووه بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه‌كانیان نه‌وه‌ك مه‌رامه‌كان و داواكاریه‌كانى گه‌لى عێراق.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كار بكه‌یت بۆ دابین كردنى خواردن بۆ خێزانه‌كه‌ت و ده‌ته‌وێت له ئاستێك بژیت كه‌وا له‌سه‌ره‌وه‌ى ئاستى سه‌رى تۆ بێت، ئه‌وا پێویسته پاره بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پۆستێكى حكوومى وه‌ربگریت. خه‌ڵك هه‌ست به نائۆمێدى ده‌كه‌ن به‌وه‌ى كه‌وا هیچ رێگه‌یه‌كى تریان له پێش نیه بێجگه له پێدانى ڕه‌شوه به به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان.
گه‌نده‌ڵى له هه‌موو لایه‌نه‌كانى ژیانى ئێمه ده‌بیندرێت .هه‌روه‌ها خه‌ڵك پاره ده‌ده‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكى به‌رده‌رگه‌كانیان. وه ئه‌گه‌ر پاره نه‌ده‌ن ، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسى مانه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك له شه‌قامه‌كان ده‌بنه‌وه. ئه‌م چ ژیانێكه خێزانه‌كانى ئێمه ده‌یگوزه‌رێینن؟
هه‌روه‌ها بینیمان كه‌وا داهاتى تایبه‌تى وه‌زیره‌كانى ئه‌م حكوومه‌ته گه‌یشتۆته به‌رزترین ئاست و چه‌ند ملیۆن دۆلار . ئه‌م پاره‌ى كه‌وا ته‌رخانكراوه بۆ دابین كردنى پێداویستیه‌كانى گه‌ل و خزمه‌تگوزاریه‌كانى وه‌كو كاره‌با و ئاو هه‌مووى ده‌بردرێت و به‌كار دێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندى وه‌زیره‌كان و لایه‌نگر و خێزانه‌كانیان.
ملیۆنه‌ها دۆلار كه‌وا وه‌كو یارمه‌تى پێشكه‌شى گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێت به فیڕۆ ده‌روات وه له‌وه‌ش خراپتر ده‌دزرێت. وه تا ئێستا سیاسیه‌كان و پارته سیاسیه‌كانى ئێمه هیچ شتێكیان نه‌كردووه بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م كێشانه چونكه ئه‌وان هۆى سه‌ره‌كى ئه‌م كێشه‌یه‌ن. پێویسته گۆڕانكارى بكرێت. وه ئێمه پێویستیمان به گۆڕانكارى ڕوون و ئاشكرا هه‌یه وه سنوورێك بۆ گرێبه‌سته‌كانى نێوان تائیفه و سیاسیه‌كانى ئێستا دابنێین كه‌وا ووڵاته‌كه‌مانیان به‌ره‌و ئه‌م كێشه‌یه بردووه.
كۆمه‌ڵه‌ى ئازاده‌كان ( حیزبى ئه‌حرار) ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى ڕوویداوه با به‌س بێت !وه به‌گه‌لى عێراقى ده‌ڵێین كه‌وا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دوا ده‌رفه‌ته بۆ ئێوه بۆ ئه‌وه‌ى بڵێن " ئه‌وه‌ى ڕوویداوه با به‌س بێت".
گه‌له‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه پێش ناكه‌وێت ئه‌گه‌ر ڕیشه‌ى گه‌نده‌ڵى نه‌هێته ده‌رهێنان. وه له‌ناوبردنى گه‌نده‌ڵ ده‌ست پێده‌كات به كۆتایى هاتنى حوكمى سیاسیه‌كانى ئێستا و گۆڕینیان به پیاو و ئافره‌تى راستگۆ و خاوێن له هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراق كه‌وا حه‌ز بكه‌ن عێراقێكى یه‌كگرتوو پێك بهێنن له‌گه‌ڵ كۆتایى پێهێنانى دابه‌ش بوونى تائیفى كه‌وا زیانى زۆرى به گه‌له‌كه‌مان گه‌یاندووه."
بۆ زانیارى زیاتر ، تكایه په‌یوه‌ندى بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنى:
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن : ته‌له‌فۆن : +964 (0)790 157 4478 / +964 (0)790 157 4479 / +964 (0)771 275 2942
ده‌رباره‌ى ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین:
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین به‌وه ناسراوه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات بۆ عێراقێكى عیلمانى نوێ. وه بۆ یه‌كه‌م جار له كۆنگره‌ى ناسریه له مانگى ئازارى ساڵى 2003 به‌دیار كه‌وت له‌دواى كاتێكى كه‌م له رووخانى ڕ‌ژێمى سه‌دام حووسێن كاتێك داواى دروست كردنى ده‌وڵه‌تێكى عیلمانى كرد كه دوور بێت له ده‌ستێوه‌ردانى پیاوانى ئاینى كه‌شیله له‌سه‌ر و هێماى ئاینى.
وه له ساڵى 2005 وه‌كو یه‌كێك له 25 ئه‌ندامى لیستى نیشتیمانى عێراقى هاته هه‌ڵبژاردن ، به‌ڵام له ساڵى 2009 خۆى كێشایه‌وه كاتێك ڕ‌ازى نه‌بوو به كرانه‌وه‌ى ئه‌یاد عه‌لاوى له‌گه‌ڵ ئێران. ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین داواى سه‌ربه‌خۆیی و ده‌ستێوه‌ر نه‌دانى ئێران ده‌كات له عێراق . وه ئێستاش به‌ڕێزیان سه‌ركردایه‌تى حیزبى ئازاده‌كان ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران (په‌رله‌مان) له ساڵى 2010 كه ده‌یه‌وێت كۆتایى به گه‌نده‌ڵى بهێنێت و عێراقێكى به‌هێز و ئارام و ئازاد دروست بكات له پێناوى داهاتووى ئه‌م گه‌له.





