ڤیدیۆی نیشاندراو
-
إياد جمال الدين السباق الى البرلمان
-
اياد جمال الدين إعلان ٤
بگه‌ڕێ
فيس بوك
كاندیده‌كان ئه‌حرار
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین
بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان ڕه‌تى ده‌كاته‌وه هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ سیاسیه گه‌نده‌ڵه‌كان ببه‌ستێت
شه‌ممه, 14 نۆڤه‌مبه‌ر 2009 14:59
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین ، كه تاكه ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراقیه كه هه‌میشه بانگه‌شه‌ى عیلمانیه‌ت و عێراقێكى یه‌كگرتووى كردووه و وه‌ستاوه له دژى گه‌نده‌ڵى و حكوومه‌تى سه‌ر به ئێران ، ئه‌مڕۆ ڕه‌تى كردووه هاوپه‌یمانى تا ئێستا له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك به‌ستبێت به‌هۆى گه‌نده‌ڵى حیزبه‌كانى تر.
به‌ڕێزیان ، ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراقى ، به ئاماده‌بوونى 100 ئه‌ندامى تر‌ى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان قسه‌یان بۆ ژماره‌یه‌كى زۆر له ده‌زگاكانى راگه‌یاندن کرد که تێیدا باسیان له ترساندن و هه‌ڕه‌شه كردن له ڕۆژنامه‌وانى عێراقى كرد له‌لایه‌ن ئه‌م سیاسیانه‌ی كه‌وا ده‌یانه‌وێت گه‌نده‌ڵیه به‌ربڵاوه‌که‌ی حكوومه‌ت بشارنه‌وه.
به‌ڕێز ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین بیرى له پێكهێنانى هاوپه‌یمانى كردۆته‌وه به‌ڵام تاكو ئێستا كۆمه‌ڵه‌یه‌ك یان حیزبێكى نه‌دۆزیته‌وه كه باوه‌ڕى پێ بكات گه‌نده‌ڵ نه‌بێت . به‌ڕێزیان له‌م هه‌فته‌یه لێدوانێكى ناڕازى بوونى ده‌ركرد ده‌رباره‌ى غه‌رامه كردنى ڕۆژنامه‌ى گاردیان له‌لایه‌ن دادگاى عێراقیه‌وه به‌هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕاپۆرتێك كه تیایدا ره‌خنه‌ى له سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى نورى ئه‌لمالیكى گرتبوو. لێداوانه‌كه ده‌ڵێت " ئه‌مه هێرشێكى شه‌رمه‌زارانه‌یه بۆ سه‌ر ئازادى ڕۆژنامه‌وانى . پێناسه‌ى ئێمه بۆ دیمو‌كراتى ئه‌وه‌یه كه‌وا ئازادى بۆ ڕۆژنامه‌وانى هه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان و من پابه‌ندین پێیه‌وه.
هه‌روه‌ك كه‌وا له‌لایه‌ن تۆم فریدمانى نووسه‌رى بابه‌ته‌كه له ڕۆژنامه‌ى نیۆرك تایمز وه‌سف كراوه وه‌كو كه‌سێكى بوێر بۆ ووتنى ڕاستى ده‌رباره‌ى عێراق ، وه كه ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین به‌ڵێنى داوه گۆڕانكاریه‌كى ڕاسته‌قینه له عێراق بێنێته كایه‌وه. پلانى بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان بۆ له‌ناو بردنى گه‌نده‌ڵى و یه‌كخستنى عێراق و وه‌ستان له دژى ده‌ستێوه‌ردان و كاریگه‌رى ووڵاتانی دراوسێ و وه له‌كۆتاییش دابین كردنى هه‌ڵى كار و كاره‌با و ئاوى سه‌رزه‌وى و ئاسایش و هیوا بۆ هه‌موو عێراقیه‌كان.
ئه‌ندامه سه‌ره‌كیه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان كه 25% یان ئافره‌تن پێك دێن له كه‌سایه‌تى شیعه و سوننه و كورد و مه‌سیحى
بۆ زانیارى زیاتر ، تكایه په‌یوه‌ندى بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنى:
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن : ته‌له‌فۆن : +964 (0)790 157 4478 / +964 (0)790 157 4479 / +964 (0)771 275 2942
ئه‌م ئیمه‌یله پارێزراوه دژ به پۆستی نه‌خوازراو. بۆ بینینی، پێویستیت به چالاککردنی سکریپتی جاڤا هه‌یه
ده‌رباره‌ى ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین:
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین به‌وه ناسراوه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات بۆ عێراقێكى عیلمانى نوێ. وه بۆ یه‌كه‌م جار له كۆنگره‌ى ناسریه له مانگى ئازارى ساڵى 2003 به‌دیار كه‌وت له‌دواى كاتێكى كه‌م له رووخانى ڕ‌ژێمى سه‌دام حووسێن كاتێك داواى دروست كردنى ده‌وڵه‌تێكى عیلمانى كرد كه دوور بێت له ده‌ستێوه‌ردانى پیاوانى ئاینى كه‌شیله له‌سه‌ر و هێماى ئاینى.
وه له ساڵى 2005 وه‌كو یه‌كێك له 25 ئه‌ندامى لیستى نیشتیمانى عێراقى هاته هه‌ڵبژاردن ، به‌ڵام له ساڵى 2009 خۆى كێشایه‌وه كاتێك ڕ‌ازى نه‌بوو به كرانه‌وه‌ى ئه‌یاد عه‌لاوى له‌گه‌ڵ ئێران. ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین داواى سه‌ربه‌خۆیی و ده‌ستێوه‌ر نه‌دانى ئێران ده‌كات له عێراق . وه ئێستاش به‌ڕێزیان سه‌ركردایه‌تى حیزبى ئازاده‌كان ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران (په‌رله‌مان) له ساڵى 2010 كه ده‌یه‌وێت كۆتایى به گه‌نده‌ڵى بهێنێت و عێراقێكى به‌هێز و ئارام و ئازاد دروست بكات له پێناوى داهاتووى ئه‌م گه‌له.





