ڤیدیۆی نیشاندراو
-
إياد جمال الدين السباق الى البرلمان
-
اياد جمال الدين إعلان ٤
بگه‌ڕێ
فيس بوك
كاندیده‌كان ئه‌حرار
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین
بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان ناوى سه‌ركرده و ئه‌ندامه سه‌ره‌كیه‌كانى ئاشكرا ده‌كات
هه‌ینی, 13 نۆڤه‌مبه‌ر 2009 12:37
بزووتنه‌وه‌یه‌كى نوێ ناوى تیمێكى 40 ئه‌ندامى ئاشكرا ده‌كات كه‌وا له‌هه‌موو ناوچه‌كانى عێراق هه‌ڵبژێردراون
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین، تاكه ئه‌ندام په‌رله‌مانى عێراقى كه‌وا هه‌میشه بانگه‌شه‌ى بۆ عیلمانیه‌ت و عێراقێكى یه‌كگرتوو كردووه وه وه‌ستاوه له دژى حكوومه‌تێكى گه‌نده‌ڵ كه‌وا له‌لایه‌ن ئێرانیه‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه، ناوى 40 ئه‌ندامى لیستى ئازاده‌كان ئاشكرا ده‌كات كه‌وا له هه‌موو ناوچه‌كانى عێراق هه‌ڵبژێدراون
ئه‌م شه‌ممه‌یه ( 14ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2009 ) ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین ، ئه‌ندام په‌رله‌مانى عێراقى و 40 ئه‌ندامى بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان " ئه‌حرار" باسى پلانى بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان ده‌كه‌ن بۆ له‌ناوبردنى گه‌نده‌ڵى و یه‌كخستنى عێراق و وه‌ستان به‌ڕووى ده‌ستێوه‌ردانى ووڵاتانی دراوسێ و له وه له‌كۆتاییش دابین كردنى هه‌ڵى كار و كاره‌با و ئاوى سه‌رزه‌وى و ئاسایش و هیوا بۆ هه‌موو عێراقیه‌كان.
هه‌روه‌ك كه‌وا له‌لایه‌ن تۆم فریدمانى نووسه‌رى ڕۆژنامه‌ى به‌ناوبانگى نیۆرك تایمز وه‌سف كراوه وه‌كو كه‌سێكى بوێر بۆ ووتنى راستى ده‌رباره‌ى عێراق ، وه كه ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین گۆڕانكاریه‌كى ڕاسته‌قینه له عێراق په‌یدا ده‌كات. ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین به‌ڕووى حكوومه‌ت و سیاسیه شكستخواردووه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه كه‌وا ته‌نها گرنگیان به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆیان داوه نه‌وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى گه‌لى عێراقى.
بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان " ئه‌حرار" بۆ عێراقێكى یه‌كگرتوو كراوه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌م كه‌سانه‌ى كه‌وا پاڵپشتى له عێراقێكى یه‌كگرتوو و عیلمانى و دیمو‌كراتى و پشتپێبه‌ستراو ده‌كه‌ن
به‌ڕێز ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین هه‌میشه به‌توندى باسی له ده‌ستێوه‌ردانى ئێران كردووه له سیاسه‌تى عێراق و تاكه كه‌س بووه كه‌وا له دژى مالكى وه‌ستاوه وه به‌رێزیان له هاوپه‌یمانى ئه‌یاد عه‌لاوى هاته ده‌ره‌وه به‌هۆى په‌یوه‌ندى به‌هێزى عه‌لاوى له‌گه‌ڵ ئێران و شكست هێنانه به‌رده‌وامه‌كانى بۆ دابین كردنى ژیانێكى باشتر بۆ عێراقیه‌كان.
ئه‌وانه‌ى كه‌وا له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه ئاماده ده‌بن نیشانى ده‌ده‌ن كه‌وا عێراقیه‌كانى ده‌یانه‌وێت هه‌موو ئه‌م حیزب و هاوپه‌یمانیه‌تیانه له‌دواى خۆیاندا به‌جێ بهێڵن كه‌وا هه‌ڵى خۆیان له حوكمڕانى وه‌رگرت وه حیزبى تر هه‌ن له گۆڕه‌پانى مه‌یدان له‌كاتى ئێستادا بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ئه‌وان بگرنه‌وه.
بۆ زانیارى زیاتر ، تكایه په‌یوه‌ندى بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنى:
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن : ته‌له‌فۆن : +964 (0)790 157 4478 / +964 (0)790 157 4479 / +964 (0)771 275 2942
ئه‌م ئیمه‌یله پارێزراوه دژ به پۆستی نه‌خوازراو. بۆ بینینی، پێویستیت به چالاککردنی سکریپتی جاڤا هه‌یه
ده‌رباره‌ى ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین:
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین به‌وه ناسراوه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات بۆ عێراقێكى عیلمانى نوێ. وه بۆ یه‌كه‌م جار له كۆنگره‌ى ناسریه له مانگى ئازارى ساڵى 2003 به‌دیار كه‌وت له‌دواى كاتێكى كه‌م له رووخانى ڕ‌ژێمى سه‌دام حووسێن كاتێك داواى دروست كردنى ده‌وڵه‌تێكى عیلمانى كرد كه دوور بێت له ده‌ستێوه‌ردانى پیاوانى ئاینى كه‌شیله له‌سه‌ر و هێماى ئاینى.
وه له ساڵى 2005 وه‌كو یه‌كێك له 25 ئه‌ندامى لیستى نیشتیمانى عێراقى هاته هه‌ڵبژاردن ، به‌ڵام له ساڵى 2009 خۆى كێشایه‌وه كاتێك ڕ‌ازى نه‌بوو به كرانه‌وه‌ى ئه‌یاد عه‌لاوى له‌گه‌ڵ ئێران. ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین داواى سه‌ربه‌خۆیی و ده‌ستێوه‌ر نه‌دانى ئێران ده‌كات له عێراق . وه ئێستاش به‌ڕێزیان سه‌ركردایه‌تى حیزبى ئازاده‌كان ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران (په‌رله‌مان) له ساڵى 2010 كه ده‌یه‌وێت كۆتایى به گه‌نده‌ڵى بهێنێت و عێراقێكى به‌هێز و ئارام و ئازاد دروست بكات له پێناوى داهاتووى ئه‌م گه‌له





