ڤیدیۆی نیشاندراو
-
إياد جمال الدين السباق الى البرلمان
-
اياد جمال الدين إعلان ٤
بگه‌ڕێ
فيس بوك
كاندیده‌كان ئه‌حرار
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین
یاساى هه‌ڵبژاردن له په‌رله‌مانى عێراقى په‌سه‌ند كرا
دووشه‌ممه, 09 نۆڤه‌مبه‌ر 2009 10:04
9/11/2009
له ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌كه‌شه‌ممه یاساكانى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقیه‌وه په‌سه‌ند كرا وه سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین ووتى " ئێمه پێشوازى به‌م رێكه‌وتنه ده‌كه‌ین و هه‌ڵبژاردنه‌كانى مانگى كانوونى دووه‌م گرنگى خۆى نیشان ده‌دات . وه له‌كۆتایى گه‌لى عێراقى ده‌توانن ئه‌م سه‌ركرده هه‌ڵبژێرن كه ده‌یانه‌وێت . وه له چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌ركى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى ئێمه بریتى ده‌بێت له گرنگى دان به‌م بابه‌ت و مه‌سه‌لانه‌ى كه‌وا به‌لاى خه‌ڵكه‌وه گرنگن وه‌كو گه‌راندنه‌وه‌ى كاره‌با و پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كان ژیان و دابین كردنى وێستگه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى خاوێن بۆ هه‌موو خێزانێكى عێراقى و دابین كردنى ئاسایش به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واو له داهاتوو. وه ده‌نگده‌ران ده‌بینن كه‌وا بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان پابه‌نده به‌چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م بابه‌ت و كێشانه. وه ئه‌مه‌ش بریتیه له بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان( ئه‌حرار)"
بۆ زانیارى زیاتر ، تكایه په‌یوه‌ندى بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنى:
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن : ته‌له‌فۆن : +964 (0)790 157 4478 / +964 (0)790 157 4479 / +964 (0)771 275 2942
ئه‌م ئیمه‌یله پارێزراوه دژ به پۆستی نه‌خوازراو. بۆ بینینی، پێویستیت به چالاککردنی سکریپتی جاڤا هه‌یه
ده‌رباره‌ى ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین:
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین به‌وه ناسراوه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات بۆ عێراقێكى عیلمانى نوێ. وه بۆ یه‌كه‌م جار له كۆنگره‌ى ناسریه له مانگى ئازارى ساڵى 2003 به‌دیار كه‌وت له‌دواى كاتێكى كه‌م له رووخانى ڕ‌ژێمى سه‌دام حووسێن كاتێك داواى دروست كردنى ده‌وڵه‌تێكى عیلمانى كرد كه دوور بێت له ده‌ستێوه‌ردانى پیاوانى ئاینى كه‌شیله له‌سه‌ر و هێماى ئاینى.
وه له ساڵى 2005 وه‌كو یه‌كێك له 25 ئه‌ندامى لیستى نیشتیمانى عێراقى هاته هه‌ڵبژاردن ، به‌ڵام له ساڵى 2009 خۆى كێشایه‌وه كاتێك ڕ‌ازى نه‌بوو به كرانه‌وه‌ى ئه‌یاد عه‌لاوى له‌گه‌ڵ ئێران. ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین داواى سه‌ربه‌خۆیی و ده‌ستێوه‌ر نه‌دانى ئێران ده‌كات له عێراق . وه ئێستاش به‌ڕێزیان سه‌ركردایه‌تى حیزبى ئازاده‌كان ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران (په‌رله‌مان) له ساڵى 2010 كه ده‌یه‌وێت كۆتایى به گه‌نده‌ڵى بهێنێت و عێراقێكى به‌هێز و ئارام و ئازاد دروست بكات له پێناوى داهاتووى ئه‌م گه‌له.





