ڤیدیۆی نیشاندراو
-
إياد جمال الدين السباق الى البرلمان
-
اياد جمال الدين إعلان ٤
بگه‌ڕێ
فيس بوك
كاندیده‌كان ئه‌حرار
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین
"أحرار" داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات ڕێوشوێن سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق بگرێته به‌ر
هه‌ینی, 30 ئۆکتۆبه‌ر 2009 18:09
"أحرار" سبه‌ینێ داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراقی بگۆڕێت به که‌سانێکی نوێ که سه‌ر به گرووپه سیاسییه‌کان نه‌بن، چونکه ئه‌مه تاکه ڕێگه‌یه‌که بۆ خۆپاراستن له ئه‌نجامدانی ساخته و فرتوفیڵی گه‌وره وه‌ك له‌وانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌فغانستان ڕووی دا. عێراق به گوێره‌ی به‌ندی حه‌وته‌م له په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌م هه‌ڵویسته ده‌گرێته به‌ر.
"أحرار" سبه‌ینێ داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراقی بگۆڕێت به که‌سانێکی نوێ که سه‌ر به گرووپه سیاسییه‌کان نه‌بن، چونکه ئه‌مه تاکه ڕێگه‌یه‌که بۆ خۆپاراستن له ئه‌نجامدانی ساخته و فرتوفیڵی گه‌وره وه‌ك له‌وانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌فغانستان ڕووی دا. عێراق به گوێره‌ی به‌ندی حه‌وته‌م له په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌م هه‌ڵویسته ده‌گرێته به‌ر.
جمال ا‌لدین ڕابه‌ری "احرار" و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌باره‌ت به‌م بنبه‌ست و چه‌قبه‌ستوویه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان وتی:
سیاسییه‌کانی ئێمه تاقیکردنه‌وه‌یان بینی و شکستیان هێنا، ئه‌مانه چاره‌سه‌ر نین بۆ گرفته‌که - به‌ڵکو به خۆیان گرفته‌که‌ن. ئه‌مڕۆ، ئێمه داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ین که‌سانێکی نوێ له (کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق) دابنێن له جیاتی که‌سانی گه‌نده‌ڵ و ناشایسته. که‌سانێکی نوێ، که بڕیاره‌کانیان نه‌که‌وێته ژێر به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته و گرووپی تایبه‌ت. ئه‌مه تاکه ڕێگه‌یه‌كه بۆ بینینی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه، که گه‌لی عێراق و جیهان زۆر پێویستیان پێیه‌تی.
"ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان ڕووی دا ئاماژه‌یه به‌وه‌ی مه‌ترسیی یاریکردن به ویست (ارادة)ی گه‌ل مه‌ترسییه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه، پێویسته جیهان هه‌ر ئێستا بجووڵێت –پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان- بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان شت له عێراق ڕوونه‌دات"
"بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ئارام بێت، ئاینده‌یه‌کی ئازادی هه‌بێت، هه‌لی کار بۆ لاوان ده‌سته‌به‌ر بکرێت و خزمه‌تگوزارییه بنچینه‌ییه‌کان بۆ هه‌موو که‌س دابین بکرێت که ئه‌مه مافێکی خۆیانه، ئه‌وا پێویسته نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕێوشوێن بگرێته به‌ر".
بۆ زانياری زیاتر تکایه په‌یوه‌ندی بکه به:
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن ته‌له‌فۆن:
ته‌له‌فۆن: +964 770 444 7037 \ +964 790 110 2940
سه‌باره‌ت به ایاد جمال ا‌لدین
أیاد جمال ا‌لدین پیاوێکی ئایینی گه‌نجی شیعه‌زایه، به‌وه ناسراوه به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه بۆ بنیاتنانی عێراقێكی نوێ و عه‌لمانی، بۆ یه‌که‌مجار له کۆنگره‌ی ناصرییه له ئازار/مارسی 2003 دا ده‌رکه‌وت، پێش ماوه‌یه‌کی که‌م له ڕووخانی رژێمی صدام، له‌وێدا داوای کرد ده‌وڵه‌تێكی نائایینی / عه‌لمانی دابمه‌زرێنردرێت، که مێزه و ره‌مزی ئایینی تێدا نه‌بێت.
له ساڵی 2005 دا وه‌ك یه‌کێک له 25 ئه‌ندامه‌که‌ی لیستی نیشتمانی عێراقی (الوطنیه العراقیه) به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێدرا، به‌ڵام له 2009 دا دوای ناکۆکی له‌سه‌ر کرانه‌وه‌ی أیاد علاوی به ڕووی ئێران دا، پاشه‌کشه‌ی کرد له لیسته‌که. داوای سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو و ده‌ستێوه‌رنه‌دانی ئێران له عێراق ده‌کات، ئێستا ڕابه‌ری ته‌جه‌موعی احراره بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له 2010 دا، بۆ بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی و دروستکردنی عێراقێکی به‌هێز و ئارام و ئازاد، له پێناوی ئاینده‌دا.





