ڤیدیۆی نیشاندراو
-
إياد جمال الدين السباق الى البرلمان
-
اياد جمال الدين إعلان ٤
بگه‌ڕێ
فيس بوك
كاندیده‌كان ئه‌حرار
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین
بۆ ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدان، پێیان ده‌ڵێم لاچن، هه‌ر ئێستا بڕۆن، یان له کانوونی دووه‌م / ینایر دا لاتان ده‌به‌ین
پێنجشه‌ممه, 29 ئۆکتۆبه‌ر 2009 19:03
ڕابه‌ر وتی، سیاسه‌تمه‌داره‌کانمان له کوێره ڕێگه‌دان له تاوتوێکردنی ئه‌وه‌ی کێ درێژه به ده‌سه‌ڵاتی بدات به سه‌ر گه‌له‌که‌مان و نه‌وته‌که‌مان دا، ئه‌مریکا په‌له ده‌کات له کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی، و ته‌نها یه‌ك کۆمه‌ڵه -ته‌جه‌موعی احرار- شانبه‌شانی گه‌لی عێراق به پێوه ماوه‌ته‌وه.
"أحرار"، أیاد جمال ا‌لدین، ئه‌مڕۆ:
"به‌ڕێز زێباری هه‌ڵه‌یه - ئه‌مه په‌یوه‌ندی نییه به مانه‌وه یان کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له عێراق، ئه‌مه دووڕیانێکه له پێش وڵاته‌که‌مان. ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵه‌ێك سیاسه‌تمه‌داری گه‌نده‌ڵ له ده‌سه‌ڵات دا بمێننه‌وه، ئه‌وسا عێراق ئازاد نابێت، ئه‌مانه لاوازن و وه‌ك دامه‌ی شه‌تره‌نجن به ده‌ست ئێرانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه گۆڕانی به‌سه‌ر دا نه‌یه‌ت ئه‌وسا ئاینده‌مان وه‌ك ئاینده‌ی وڵاته‌که‌مان کاره‌سات ده‌بێت"
" ئه‌مه حه‌قیقه‌ته‌که‌یه: عێراق ئازاد نابێت ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا کاروباره‌کان به‌ڕێوه ببات، ئێمه ئازادیش نابین ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان بکشێته‌وه و تیرۆریستان و رژێمی ئێران کاروباره‌کان به‌ڕێوه ببات. پێویسته به خۆمان بریار له‌سه‌ر ئاینده‌مان بده‌ین. پێویسته ئه‌مڕۆ هه‌موو عێراقییه‌ک له خۆی بپرسێت: "ئایا ئێمه ئاماده‌ین ئه‌م گێژاوه بۆ منداڵه‌کانمان به‌جێبهێڵین؟ یان ئاماده‌ین پاشه‌ڕۆژێکی نوێ و عێراقێکی نوێ بنیات بنێین؟"
هه‌روه‌ها وتی "ئه‌گه‌ر واز له گه‌له‌که‌مان بهێنین و به نیاز بین خه‌ڵکی تر پارێزگاری‌یان لێ بکات – واته واز له ئاینده‌مان و ئاینده‌ی منداڵه‌کانمان ده‌هێنین".
"په‌یامی من ڕوونه، هیچ که‌س شه‌قامه‌کان و وڵاته‌که‌مان ناپاریزێت – پێویسته به خۆمان ئه‌مه بکه‌ین. ئه‌وانه‌ی ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدان شکستیان هێنا له دابینکردنی ئاسایش بۆمان، ئه‌مانه به‌س گه‌نده‌ڵییان بۆ خۆیان دابین کرد. ئێستا ده‌کڕووزێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاتی زیاتریان ده‌ست بکه‌وێت – له ئێمه و له ئه‌مریکیه‌کان ده‌پاڕێنه‌وه- تا بتوانن ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بپارێزن و به‌رده‌وام بن له‌م ڕابه‌رایه‌تییه دۆڕاوه. ئێستا نۆره‌ی ئێمه‌یه، کاتی ئه‌وه هاتووه له سه‌رکردایه‌تی شکستخواردوو ڕزگارمان ببێت و له ڕێگه‌که دووریان بخه‌ینه‌وه و له جیاتی ئه‌مان سه‌رکردایه‌تییه‌کی نوێ دابنێین."
"ئێمه بۆ بنیاتنانی عێراقی نوێ پێویستمان به که‌سانێکی نوێیه، به بیرۆکه‌ی نوێیه، و به هێزێکی ڕاسته‌قینه‌یه، که تێیدا گه‌ل به ڕاستی ئازاد بێت، و بتوانین به بێ ترس به شه‌قامه‌کان دا بڕۆین. به‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدان پێیان ده‌ڵێم: لاچن، هه‌ر ئێستا بڕۆن، ئه‌گینا له کانونی دووه‌م/ینایر دا لاتان ده‌به‌ین".
"به گه‌لی عێراق ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌کانی ئێستا هێنده به‌هێز نین که بتوانن ئاسایش دابین بکه‌ن – من بۆتان ده‌که‌م. عێراقییه‌کان پێکه‌وه به‌هێزن. "أحرار" رابه‌رایه‌تی عێراق ده‌کات، به یه‌کگرتوویی به‌ره‌و ئازادیی ڕاسته‌قینه، که تێیدا رۆژگار دروه‌شاوه ده‌بێت و ئاوه‌کان لێشاو ده‌که‌ن. کار و هه‌لی کار زۆر ده‌بێت، شه‌قامه‌کان و ئاینده‌ی منداڵه‌کانمان پارێزراو و ئارام ده‌بن. ئه‌گه‌ر بڕوات به ئاینده‌یه، وه‌ره ریزی من."
بۆ زانياری زیاتر تکایه په‌یوه‌ندی بکه به:
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن ته‌له‌فۆن:
ته‌له‌فۆن: +964 770 444 7037 \ +964 790 110 2940
سه‌باره‌ت به ایاد جمال ا‌لدین
أیاد جمال ا‌لدین پیاوێکی ئایینی گه‌نجی شیعه‌زایه، به‌وه ناسراوه به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه بۆ بنیاتنانی عێراقێكی نوێ و عه‌لمانی، بۆ یه‌که‌مجار له کۆنگره‌ی ناصرییه له ئازار/مارسی 2003 دا ده‌رکه‌وت، پێش ماوه‌یه‌کی که‌م له ڕووخانی رژێمی صدام، له‌وێدا داوای کرد ده‌وڵه‌تێكی نائاینی / عه‌لمانی دابمه‌زرێنردرێت، که مێزه و ره‌مزی ئایینی تێدا نه‌بێت.
له ساڵی 2005 دا وه‌ك یه‌کێک له 25 ئه‌ندامه‌که‌ی لیستی نیشتمانی عێراقی (الوطنیه العراقیه) به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێدرا، به‌ڵام له 2009 دا دوای ناکۆکی له‌سه‌ر کرانه‌وه‌ی أیاد علاوی به ڕووی ئێران دا، پاشه‌کشه‌ی کرد له لیسته‌که. داوای سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو ده‌ستێوه‌رنه‌دانی ئێران له عێراق ده‌کات، ئێستا ڕابه‌ری ته‌جه‌موعی احراره بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له 2010 دا، بۆ بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی و دروستکردنی عێراقێکی به‌هێز و ئارام و ئازاد، له پێناوی ئاینده‌دا.





