ڤیدیۆی نیشاندراو
-
إياد جمال الدين السباق الى البرلمان
-
اياد جمال الدين إعلان ٤
بگه‌ڕێ
فيس بوك
كاندیده‌كان ئه‌حرار
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین
پیاوانی ده‌سه‌ڵات له عێراق دا شکستیان هێناوه له دابینکردنی ئاسایش و به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وڕه‌وه‌ی ئابووری و دابینکردنی ژیانێكی روومه‌تمه‌ند بۆ هاوڵاتیان
دووشه‌ممه, 26 ئۆکتۆبه‌ر 2009 22:00
تشرینی یه‌که‌م، 27، 2009
پیاوانی ده‌سه‌ڵاتدار شکستیان هێناوه له دابینکردنی ئاسایش و به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وڕه‌وه‌ی ئابووری و دابینکردنی ژیانیکی ڕوومه‌تمه‌ند بۆ هاوڵاتیان.
له کاتێك دا تیرۆریزم گیانی عێراقییه‌کان و ماڵ و موڵکیان ده‌ماڵێت، ده‌بینین پیاوانی ده‌سه‌ڵات خه‌ریکی تێپه‌ڕاندنی گه‌نده‌ڵین بۆ پڕکردنی گیرفانی خۆیان و به‌تاڵکردنی گیرفانی عێراقییه‌کان.
تیرۆریزم و پیاوانی ده‌سه‌ڵاتداری دۆڕاو ئێستای ئێمه‌یان وێران کردووه و هه‌ڕه‌شه له ئاینده‌مان ده‌که‌ن، تاکه هیوایه‌ك بریتییه له ئیراده‌ی عێراقییه‌کان بۆ گۆڕانی ئه‌م ڕه‌وشه تاڵه.. خودێ له شه‌هیده‌کانمان خۆش ببێت و ئارامی و هیوا به که‌سوکاریان ببه‌خشێت.
أیاد جمال ا‌لدین، به‌غداد
سه‌باره‌ت به أیاد جمال ا‌لدین:
أیاد جمال ا‌لدین پیاوێکی ئایینی گه‌نجی شیعه‌زایه، به‌وه ناسراوه به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه بۆ بنیاتنانی عێراقێكی نوێ و عه‌لمانی، بۆ یه‌که‌مجار له کۆنگره‌ی ناصرییه له ئازار/مارسی 2003 دا ده‌رکه‌وت، پێش ماوه‌یه‌کی که‌م له ڕووخانی رژێمی صدام، له‌وێدا داوای کرد ده‌وڵه‌تێكی نائاینی / عه‌لمانی دابمه‌زرێنردرێت، که مێزه و ره‌مزی ئایینی تێدا نه‌بێت.
له ساڵی 2005 دا وه‌ك یه‌کێک له 25 ئه‌ندامه‌که‌ی لیستی نیشتمانی عێراقی (الوطنیه العراقیه) به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێدرا، به‌ڵام له 2009 دا دوای ناکۆکی له‌سه‌ر کرانه‌وه‌ی أیاد علاوی به ڕووی ئێران دا، پاشه‌کشه‌ی کرد له لیسته‌که. داوای سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو ده‌ستێوه‌رنه‌دانی ئێران له عێراق ده‌کات، ئێستا ڕابه‌ری ته‌جه‌موعی احراره بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له 2010 دا، بۆ بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی و دروستکردنی عێراقێکی به‌هێز و ئارام و ئازاد، له پێناوی ئاینده‌دا.





