ڤیدیۆی نیشاندراو
-
إياد جمال الدين السباق الى البرلمان
-
اياد جمال الدين إعلان ٤
بگه‌ڕێ
فيس بوك
كاندیده‌كان ئه‌حرار
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین
ئه‌ياد جه‌مال ئه‌لدين ماڵپه‌رێك له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ نزيك بوونه‌وه‌ى كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له ساڵى داهاتوو .
شه‌ممه, 24 ئۆکتۆبه‌ر 2009 18:20
24/10/2009
ئه‌ياد جه‌مال ئه‌لدين وه‌كو ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراقی به‌چاوى خۆى بينى كه‌وا چۆن گه‌لى عێراق له‌لايه‌ن ئه‌م حكوومه‌ته‌ى ئێستا فێڵى لێ ده‌كرێت . به‌ڕێزيان هه‌رده‌م ئاماده بووه بۆ ووتنى راستيه‌كان وه ئێستاش خه‌ڵكى عێراق كۆ ده‌كاته‌وه له ده‌ورى بزوتنه‌وه‌يه‌كى سياسى نوێ به ناوى بزوتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان.
به‌ڕێزيان وه‌كو سه‌ركرده‌ى ئه‌م بزووتنه‌وه‌يه ماڵپه‌رێكى له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت داناوه پێش ده‌ست پێكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق. www.ayadjamalaldin.com
به‌ڕێزيان له‌سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ره ده‌ڵێت :" ئێستا كاتى ئه‌وه هاتووه هه‌موو عێراقيه‌كان بڵێن به‌سه. پێويسته ئێمه ئاڕاسته‌يه‌كى نوێ هه‌ڵبژێرين وه عێراقێكى يه‌كگرتوو بۆ هه‌موو عێراقيه‌كان بنيات بنێين. بۆيه من داوا له هه‌موو عێراقيه‌كان ده‌كه‌م كه‌وا ده‌نگيان بخه‌نه پاڵ ده‌نگى من و په‌يوه‌ندى به ئێمه‌وه بكه‌ن وه بزووتنه‌وه‌يه‌ك پێك بهێنن بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕانكارى له عێراق دروست بكه‌ين. وه به ئومێدى خوا ده‌توانين كۆتايى به‌م سياسه‌ته بۆگه‌نه بهێنين وه ئاسايش دابين بكه‌ين و خزمه‌تگوزاريه پێويسته‌كان و كاره‌با و ئاو بۆ خه‌ڵك دابين بكه‌ين و هيوايه‌ك بۆ عێراق نوێ بكه‌ينه‌وه.
ده‌رباره‌ى ئه‌ياد جه‌مال ئه‌لدين:
ئه‌ياد جه‌مال ئه‌لدين بريتيه له گه‌نجێكى شيعه كه به‌وه ناسراوه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات بۆ عێراقێكى عيلمانى نوێ. وه بۆ يه‌كه‌م جار له كۆنگره‌ى ناسريه له مانگى ئازارى ساڵى 2003 به‌ديار كه‌وت له‌دواى كاتێكى كه‌م له رووخانى ڕ‌ژێمى سه‌دام حووسێن كاتێك داواى دروست كردنى ده‌وڵه‌تێكى عيلمانى كرد كه دوور بێت له ده‌ستێوه‌ردانى پياوانى ئاينى كه‌شيله له‌سه‌ر و هێماى ئاينى.
وه له ساڵى 2005 وه‌كو يه‌كێك له 25 ئه‌ندامى ليستى نيشتيمانى عێراقى هاته هه‌ڵبژاردن ، به‌ڵام له ساڵى 2009 خۆى كێشايه‌وه كاتێك ڕ‌ازى نه‌بوو به كرانه‌وه‌ى ئه‌ياد عه‌لاوى له‌گه‌ڵ ئێران. ئه‌ياد جه‌مال ئه‌لدين داواى سه‌ربه‌خۆيی و ده‌ستێوه‌ر نه‌دانى ئێران ده‌كات له عێراق . وه ئێستاش به‌ڕێزيان سه‌ركردايه‌تى حيزبى ئازاده‌كان ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران (په‌رله‌مان) له ساڵى 2010 كه ده‌يه‌وێت كۆتايى به گه‌نده‌ڵى بهێنێت و عێراقێكى به‌هێز و ئارام و ئازاد دروست بكات له پێناوى داهاتووى ئه‌م گه‌له.





