ڤیدیۆی نیشاندراو
-
إياد جمال الدين السباق الى البرلمان
-
اياد جمال الدين إعلان ٤
بگه‌ڕێ
فيس بوك
كاندیده‌كان ئه‌حرار
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین
چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین ده‌رباره‌ى بێ مانایى كێشه‌كانى یاساكانى هه‌ڵبژاردن و به‌رده‌وام بوونى كێشه‌كانى گه‌نده‌ڵى كه حكوومه‌تى عێراقى به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
یه‌کشه‌ممه, 22 نۆڤه‌مبه‌ر 2009 14:22
به‌ڕێز ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى ئازاده‌كان ڕاستى ڕێژه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ناو حكوومه‌تى عێراقى ئاشكرا ده‌كات و باسى ناڕازى بوونى خۆى ده‌كات كه چۆن هه‌ندێك كه‌س بۆ مه‌رامى نه‌شیاو پسوله‌ى خۆراك به‌كار ده‌هێنن وه پشتى پێ ده‌به‌ستن بۆ دابه‌ش كردنى كورسیه‌كانى په‌رله‌مان له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو.
ئه‌مه‌ش سته‌مێكه دژى مافه‌كانى گه‌لى عێراقى سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌وا فه‌رمانى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانیه‌وه بۆ ده‌رده‌چێت كه به گه‌نده‌ڵترین دامه‌زراوه داده‌نرێت له جیهان." (" ووته‌كانى به‌ڕێز ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین ، ") . بۆ زانینى ڕاستى ده‌رباره‌ى سیاسه‌ت له عێراق ، ده‌توانن ئه‌م شه‌و سه‌یرى ته‌واوى چاوپێكه‌وتنه‌كه بكه‌ن له كه‌ناڵى ئاسمانی عێراق له‌به‌روارى 22 ى تشرینى دووه‌م له‌كاتژمێر 8:30 ى سه‌ر له ئێواره)
بۆ زانیارى زیاتر ، تكایه په‌یوه‌ندى بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنى:
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن : ته‌له‌فۆن : +964 (0)790 157 4478 / +964 (0)790 157 4479 / +964 (0)771 275 2942
ده‌رباره‌ى ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین:
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین به‌وه ناسراوه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات بۆ عێراقێكى عیلمانى نوێ. وه بۆ یه‌كه‌م جار له كۆنگره‌ى ناسریه له مانگى ئازارى ساڵى 2003 به‌دیار كه‌وت له‌دواى كاتێكى كه‌م له رووخانى ڕ‌ژێمى سه‌دام حووسێن كاتێك داواى دروست كردنى ده‌وڵه‌تێكى عیلمانى كرد كه دوور بێت له ده‌ستێوه‌ردانى پیاوانى ئاینى كه‌شیله له‌سه‌ر و هێماى ئاینى.
وه له ساڵى 2005 وه‌كو یه‌كێك له 25 ئه‌ندامى لیستى نیشتیمانى عێراقى هاته هه‌ڵبژاردن ، به‌ڵام له ساڵى 2009 خۆى كێشایه‌وه كاتێك ڕ‌ازى نه‌بوو به كرانه‌وه‌ى ئه‌یاد عه‌لاوى له‌گه‌ڵ ئێران. ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین داواى سه‌ربه‌خۆیی و ده‌ستێوه‌ر نه‌دانى ئێران ده‌كات له عێراق . وه ئێستاش به‌ڕێزیان سه‌ركردایه‌تى حیزبى ئازاده‌كان ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران (په‌رله‌مان) له ساڵى 2010 كه ده‌یه‌وێت كۆتایى به گه‌نده‌ڵى بهێنێت و عێراقێكى به‌هێز و ئارام و ئازاد دروست بكات له پێناوى داهاتووى ئه‌م گه‌له.





