ڤیدیۆی نیشاندراو
-
إياد جمال الدين السباق الى البرلمان
-
اياد جمال الدين إعلان ٤
بگه‌ڕێ
فيس بوك
كاندیده‌كان ئه‌حرار
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین
نوێترین ئامارى سه‌ربه‌خۆ ده‌رباره‌ى كاریگه‌رى گه‌نده‌ڵى له عێراق. پێویستیمان به گۆڕانێكى راسته‌قینه هه‌یه بۆ دابین كردنى داهاتوویه‌كى باشتر – ئه‌حرار .
شه‌ممه, 21 نۆڤه‌مبه‌ر 2009 14:23
له‌م راپۆرته نوێیه‌ى رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رباره‌ى گه‌نده‌ڵى جیهانى هاتووه كه‌وا حكوومه‌ته‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران نورى مالیكى بریتیه له هۆى سه‌ره‌كى كێشه‌ى گه‌نده‌ڵى له عێراق.
62 ٪ له‌م عێراقیانه‌ی كه‌وا ڕاپرسیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدراوه ووتیان كه‌وا ڕه‌شوه به‌كار هاتووه بۆ كارتێكردن له سیاسه‌ته‌كانى حكوومه‌ت و یاسا و ڕێساكان.
به‌ڕێز ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین سه‌رۆكى حیزبى ئازاده‌كان " ئه‌حرار" و كاندیدى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى و سه‌ركرده‌ى هه‌ڵمه‌تى نه‌هێشتى گه‌نده‌ڵى ووتى " تاوانه‌كانى حكوومه‌ت بریتیه له‌وه‌ى خه‌ڵك واهه‌ست ده‌كه‌ن پێویسته له‌سه‌ریان ڕه‌شوه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگیان بیستراو بێت "
"خه‌ڵك هه‌ست به نائومێدى ده‌كه‌ن . خه‌ڵك له‌گه‌ڵ تێكچوونى بارى ئه‌منى و خزمه‌تگوزاریه‌كانى وه‌كو كاره‌با و ئاو تا نزیكه‌ى خاڵى هه‌ره‌سهێنان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه‌وا رێگه‌یه‌كى تریان له‌به‌رده‌م نیه بێجگه له‌وه‌ى دووجار پاره بده‌ن بۆ ده‌ستكه‌وتنى خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌كیه‌كان كه زۆر پێویستیان پێیه‌تى بۆ ژیانیان . له ڕاستیدا له ساڵى ڕابردوو:
48 ٪ ى ئه‌م كه‌سانه‌ى كه‌وا ڕاپرسى كران ووتیان كه‌وا ڕه‌شوه‌یان داوه به پۆلیس
48 ٪ ى ئه‌م كه‌سانه‌ى كه‌وا ڕاپرسى كران ووتیان كه‌وا ڕه‌شوه‌یان داوه بۆ وه‌رگرتنى خزمه‌تگوزاریه‌كانى تۆمار كردن و مۆڵه‌تپێدان.
40 ٪ ى ئه‌م كه‌سانه‌ى كه‌وا ڕاپرسى كران ووتیان كه‌وا ڕه‌شوه‌یان داوه سوود وه‌رگرتن له خزمه‌تگوزاریه‌كان سه‌ره‌كیه‌كان.
59 ٪ ى ئه‌م كه‌سانه‌ى كه‌وا ڕاپرسى كران ووتیان كه‌وا ڕه‌شوه‌یان داوه بۆ سوود وه‌رگرتن له خزمه‌تگوزاریه‌كانى زه‌وى و زار.
31 ٪ ى ئه‌م كه‌سانه‌ى كه‌وا ڕاپرسى كران ووتیان كه‌وا ڕه‌شوه‌یان داوه بۆ سوود وه‌رگرتن له خزمه‌تگوزاریه پزیشكیه‌كان.
له هه‌مووى سه‌ره‌وه خراپتر ئه‌وه‌یه كه‌وا له‌م كاته‌ى ئێمه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى مانگى كانوونى دووه‌م نزیك ده‌بینه‌وه یه‌ك له‌سه‌ر دووى خه‌ڵك ده‌ڵێن كه‌وا حیزبه سیاسیه‌كان تاڕاده‌یه‌ك وه‌یان به‌ته‌واوى كاریگه‌رى گه‌نده‌ڵیان له‌سه‌ره وه 45 ٪ خه‌ڵك ده‌ڵێن كه‌وا حكوومه‌تى عێراقى تاڕاده‌یه‌ك وه‌یان به‌ته‌واوى كاریگه‌ر و چالاك نیه بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى.
یه‌ك وه‌ڵام هه‌یه بۆ ئه‌م كێشانه ئه‌ویش بریتیه له پێكهێنانى حكوومه‌تێكى به‌ته‌واوى نوێ كه‌وا هه‌موو ڕۆڵه‌كانى گه‌لى عێراق بگرێته‌وه بۆ پێكهێنانى عێراقێكى یه‌كگرتووه.
ئه‌م بژاره بۆ ئاسانه . زیاتر مانه‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى گه‌نده‌ڵى وه‌یان ئاڕاسته‌یه‌كى نوێ له‌گه‌ڵ حیزبى ئازاده‌كان" ئه‌حرار"..





