ڤیدیۆی نیشاندراو
-
إياد جمال الدين السباق الى البرلمان
-
اياد جمال الدين إعلان ٤
بگه‌ڕێ
فيس بوك
كاندیده‌كان ئه‌حرار
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین
نوێترین هه‌واڵ
"جاڕدانی ئیئتیلافی "یه‌کێتی عێراق" بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له تایه‌فه‌گه‌ری"
هه‌ینی, 23 ئۆکتۆبه‌ر 2009 12:54
العربیة، دبي، 21-10-2009
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌یتوانی بگاته ڕێککه‌وتنێك سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن له‌به‌ر مشت‌ومڕ له‌سه‌ر دۆزی که‌رکوک که ناکۆکی له‌سه‌ره، و ره‌شنووسه‌که ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی ئاسایشی نیشتمانی (که به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له وڵات دا) کرا، بۆ دۆزینه‌وه‌ی زه‌مینه‌یه‌کی ڕێککه‌وتن.
سه‌ره‌ڕای شکستی په‌سه‌ندکردنی یاسای هه‌ڵبژاردن، ئه‌مڕۆ له به‌غداد پێکهێنانی ئیئتیلافێکی سیاسی نوێ ڕاگه‌یه‌ندرا به ناوی ئیئتلافی یه‌کێتی عێراق، ئامانجه ئاشکراکه‌شی بریتییه له دوورکه‌وتنه‌وه له پاوانخوازی (محاصصه)ی تایه‌فه‌گه‌ری له عێراق.
ئیئتیلافه‌که له 26 قه‌واره‌ی سیاسی و که‌سایه‌تی ناودار وه‌ك وه‌زیری ناوخۆی عێراقی جواد البولانی به نوێنه‌رایه‌تی حزبی ده‌ستوری و شێخ احمد ابو ریشه سه‌رۆکی کۆنگره‌ی ڕابوونی عێراق، و شێخ احمد عبدالغفور السامرائي سه‌رۆکی وه‌قفی سوننه‌ی عێراقی، سه‌رۆکی ته‌جه‌موعی میساقی وه‌ته‌نی، و سعدون الدلیمی وه‌زیری به‌رگری پێشوو، له‌خۆ ده‌گرێت، سه‌ره‌ڕای ژماره‌یه‌کی زۆر سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و که‌سایه‌تی سیاسی و مامۆستای زانکۆ و ئه‌کادیمی.
هه‌ر له‌م بواره دا، کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له عێراق ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان به گوێره‌ی هه‌ر جۆره سیستمێکی هه‌ڵبژاردن، وه‌ك سیستمی لیستی داخراویش، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیۆنه‌که قاسم العبودي له گفتوگۆیه‌کی تایبه‌ت به "العربیة" وتی کۆمیسیۆن هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کی ساز کردووه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان له کاتی خۆی دا، ئنجا ئه‌و سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌ی که په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌دات هه‌ر کامێکیان بێت.





