ڤیدیۆی نیشاندراو
-
إياد جمال الدين السباق الى البرلمان
-
اياد جمال الدين إعلان ٤
بگه‌ڕێ
فيس بوك
كاندیده‌كان ئه‌حرار
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین
نوێترین هه‌واڵ
جاسم هه‌داد
پێنجشه‌ممه, 15 ئۆکتۆبه‌ر 2009 00:35
به‌درێژایى فه‌رمانڕه‌وایى ڕ‌ژێمى به‌عسى فاشى ڕۆله‌كانى گه‌لى عێراقى تووشى نه‌هامه‌تى بوون وه نائومێدیان گه‌یشته ئه‌م ڕاده‌ى ڕ‌ازى بن به‌وانه‌ى له‌ده‌ره‌وه هاتن ، بۆیه له‌كاتى داگیركردنى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه هێزه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌م به‌رهه‌ڵستیه‌یان نه‌دیت كه‌وا هێزه‌كانى به‌ریتانیا دیتیان له كاتى داگیرى كردنى عێراق له‌ساڵى 1914 ، وه له‌كاتى داڕمانى بته‌كه خه‌ڵك هه‌ناسه‌یه‌كى خۆشیان هه‌ڵكێشا وه له خۆشیان به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان هه‌روه‌ك باوكى ته‌حسین چۆن به پێڵاوه‌كه‌ى له وێنه‌ى سه‌دام حوسێنى دیكتاتۆرى ده‌دا.
له‌دواى 35 ساڵ له زوڵم و زۆردارى ، كه‌سه باشه‌كانى ڕۆڵه‌كانى گه‌لى عێراقمان وایانزانى كه‌وا ڕۆژه ڕه‌شه‌كان كۆتاییان هاتووه ، وه ڕۆژى ئازادى هه‌ڵاتووه ، وه ڕۆژى خێر‌و به‌ره‌كه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئه‌م ساڵانه‌ى كه‌وا بردیانه سه‌ر به هه‌ڵاتن و ماندوو بوون له‌پێناو پاروه‌ه نانكێك بۆ منداڵه‌كانیان كۆتایى هاتووه به‌بێ گه‌رانه‌وه ، وایانزانى كه‌وا پسوله‌ى خۆراك جۆره‌ها خواردنى هه‌مه‌جۆر و باشتر دابین ده‌كات وه هه‌ڵى كار زیاد ده‌بێت و بێ كارى چاره‌سه‌ر ده‌كرێت ، وه ماف خوراوه‌كان مافه‌كانیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه وه دادپه‌وه‌رى و یه‌كسانى هه‌ڵه‌كان دادوه‌ر ده‌بێت بۆ پێدانى شوێنه ئیداریه‌كان ، وه جیاوازى له‌نێوان هاووڵاتیه‌ك و هاووڵاتیه‌كى تر ناكرێت ، هه‌موو یه‌كسان ده‌بن له مافه‌كانى له عێراقى نوێ ، چونكه ئه‌وانه‌ى ئێستا فه‌رمانڕه‌وایى ووڵات ده‌كه‌ن ئه‌م جۆره دروشمه‌یان به‌رز ده‌كرده‌وه و خه‌باتیان ده‌كرد له پێناو ده‌سته‌به‌ر كردنى ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان بكه‌وێته ده‌ست ، وه ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵات بۆتان هات له‌سه‌ر سینیه‌كى ئه‌مریكى وه یاسا هه‌مووان ده‌گرێته‌وه وه ئه‌وانه‌ى كه‌وا عێراقیان وێران كردن له لایه‌نگرانى ڕ‌ژێمى له‌ناوچوو سزاى خۆیان وه‌رده‌گرن به‌هۆى ئه‌م كاره نابه‌جێیانه‌ى ده‌رهه‌ق به گه‌لى عێراقیان كردووه ، وه دروشمى " ئه‌مه‌ت له‌كوێ بوو " جێ به‌جێ ده‌كرێت ، وه هه‌موو ئه‌مانه‌ى ماڵ و پاره‌ى گه‌ل و ووڵات ده‌خۆن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت .
وه له‌دواى تێپه‌ڕبوونى زیاتر له دووساڵ و نیو به‌سه‌ر ڕووخانى ڕ‌ژێمى گۆربه‌گۆرچوو " ببورن ڕ‌ژێمى پێشوو" ،چونكه رژێمى به‌عسى فاشى هێشتا ماوه وه ئێستا سه‌ر له‌نوێ دێته‌وه به‌ڵام به‌بێ سه‌دام ئه‌م جاره ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌وا ئه‌مریكیه‌كان ده‌یانه‌وێت ، وه خۆشى له‌دڵى خه‌ڵك ده‌ستى به ڕاكردن كرد ، وه له‌جێگاى ئه‌و ناخۆشى و نه‌هامه‌تى هات ، وه هه‌لهه‌له‌كان بوونه ناڵه و لوره لور كردن ، وه ڕه‌شماڵى پرسه‌كان هه‌موو شه‌قامێكى گرته‌وه.
وه جیاوازى نێوان رژێمى نوێ ى عێراق و ڕ‌ژێمى به‌عسى فاشى نه‌ما ، هه‌روه‌ك به‌ڕێز ئه‌لوسى له چاوكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى سه‌باح ووتى " ئێستا لێكچوونێك له‌نێوان ئالیه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وته‌كان هه‌یه " ، ئه‌م حیزبانه‌ى كه‌وا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتن میلیشیایان هه‌یه كه‌وا خه‌ڵكى پێ ده‌ترسێنن ، وه هه‌موو وه‌زیرێكى سه‌ر به حیزبێك وه‌زاره‌ته‌كه ده‌كاته تایبه‌ت به‌م حیزبه ، وه " وا به‌كارى ده‌هێنێت وه‌ك ئه‌وه‌ى ناوچه‌یه‌كى تایبه‌تى خۆى بێت كه په‌یوه‌ندى به ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌بێت " ، هه‌روه‌ك شێخ ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین گووتى ، هه‌روه‌ك چۆن ڕ‌ژێمى پێشوو پێگه گرنگه‌كانى پڕ كرد به لایه‌نگر و كه‌س و كار و هۆزه‌كه‌ى ، حیزبه‌كانى ئێستاى ده‌سه‌ڵاتیش هه‌مان شتیان كرد.
دزین و بردنى موڵك و ماڵى گه‌ل و وڵات دووجار زیاتر بووه ، وه سه‌رۆكى لیژنه‌ى گشتى نه‌زاهه رایگه‌یاند كه‌وا " 1500" كه‌یسى دزینى پاره‌ى گشتى هه‌یه ، وه ئه‌وانه‌ى بردوویانه له پێگه به‌رزه‌كانى حكوومه‌تن ، وه تاكو ئێستا هیچ كه‌یسه‌ك نه‌دراوه‌ته دادگا ، وه دزین و ڕاوڕووت له زیاد بوونه ، وه ئاماره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه‌وا له 70% تێپه‌ڕ ده‌كات ، وه خه‌مى هه‌ندێك له وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان بۆته ئه‌وه‌ى چۆن وه چه‌ند پاره له‌ماوه‌ى كاركردنى له پێگه‌که‌ى ده‌توانێت بدزێت ، وه ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى لیژنه‌ى نه‌زاهه نیشانی‌دا له ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى له دانیشتنى ڕۆژى 18/9/2005، ئه‌وه تاكید ده‌كاته‌وه كه‌وا سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ى نه‌زاهه‌ى گشتى رایگه‌یاند ، سه‌باره‌ت به ئیفاده‌كان ئێستا هه‌تاكو خێزانى ئه‌م كه‌سانه‌ى ئیفاده‌كه ده‌یانگرێته‌وه سوودى لێ ده‌بینن.
وه خه‌مى عێراقیه‌كان ئێستا ئه‌وه‌یه چۆن پارێزگارى له ژیانیان بكه‌ن ، وه له هه‌ر چركه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانى مردن ده‌كه‌ن ، وه سكرتێرى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه‌وا " نه‌بوونى پارێزگارى له مافى ژیان كه له عێراق به‌ربڵاوه له‌م كاته " . وه به‌داخه‌وه ده‌بینین ئه‌وه‌ى له عێراق ڕوویدا له‌دواى ڕووخانى بته‌كه‌ى سه‌دام تا ئێستا ئه‌م شته تاكید ده‌كاته‌وه كه‌وا له‌لایه‌ن نووسه‌ر دكتۆر عه‌زیز ئه‌لحاج نووسى بووى له بابه‌ته وه‌رزیه‌كه‌ى به‌ناونیشانى " یه‌كه‌م بزربوو ئه‌وه دووه‌م به‌ڕێوه‌یه" كه له ڕۆژنامه‌ى ئه‌لكترۆنى له ڕۆژى 16/9/2005 بڵاوكرایه‌وه كه تێیدا گووتوویه‌تى " به‌داخه‌وه دڵۆپه هیوایێكیش نابینم هه‌بێت به‌م نزیكانه هه‌تاكو له ماوه‌ى مامناوه‌ندیش "
هه‌موو تێبینى و بابه‌ته‌كان ده‌ڕبرینى خاوه‌نه‌كانیانه نه‌وه‌ك هى ئێمه





