ڤیدیۆی نیشاندراو
-
إياد جمال الدين السباق الى البرلمان
-
اياد جمال الدين إعلان ٤
بگه‌ڕێ
فيس بوك
كاندیده‌كان ئه‌حرار
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین
نوێترین هه‌واڵ
سه‌ردانى به‌ڕێز ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین بۆ وویلایه‌تى میشیگن
چوارشه‌ممه, 14 ئۆکتۆبه‌ر 2009 20:01
به‌ڕێز ئه‌یاد ره‌وف جه‌مال ئه‌لدین له خێزانێكى عێراقى له شارى نه‌جه‌ف له ساڵى 1961 له‌دایك بووه وه خێزانه‌كه‌ى له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى شارى ناسریه‌ن له باشوورى عێراق. باوكى یه‌كێك بووه له زانایانى زمانى عه‌ره‌بى كه 50 په‌رتووكى هه‌یه ده‌رباره‌ى زمان و بیروباوه‌ڕى ئاینى . پێش قۆناغى سه‌ره‌تایى له‌لایه‌ن باوكى ده‌ستى به‌خوێندن كردووه و شیعرى جاهیلى له‌به‌ر كردووه له‌و كاته‌ى كه‌وا ته‌مه‌نى چوار ساڵان بووه وه له ته‌مه‌نی ده ساڵى شیعری نووسیوه. وه شاعیرى گه‌وره‌ى كۆچ كردوو موسته‌فا جه‌مال ئه‌لدین مامى به‌ڕێز ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدینه.
لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى كردن له نێوان رێكخراوه‌كانى جالیه‌ى عێراقى چه‌ندین چاوپێكه‌وتنیان بۆ به‌ڕێز ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى راگه‌یاند ساز كرد له‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى سه‌وت ئه‌لعێراق ئه‌لحور و كه‌ناڵى سه‌وت ئه‌لكلدان و ته‌له‌فزیۆنى MBN .
هاوكات به‌ڕێز ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین چاوى به‌چه‌ندین نوێنه‌رى رێكخراوه‌كانى جالیه‌ى عێراقى كه‌وت له ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینى 7 ى نیسان كه چاوپێكه‌وتنێكى راشكاوانه و سه‌رنج راکێش بوو كه تێیدا به‌ڕێز ئه‌یاد هانى جالیه‌ى عێراقیدا كه ده‌نگیان به‌رز بكه‌نه‌وه له دژى تیرۆر و ره‌گه‌زپه‌رستى و پاڵپشتى له پرۆسه‌ى سیاسى عێراق بكه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین له ڕۆژى شه‌ممه‌ى 8 ى نیسان چاوى كه‌وت به به‌ڕێز مه‌تران ئیبراهیم ئیبراهیم كه تیایدا هه‌ریه‌ك له باوكان مانویل بوجى و وه‌سام مه‌تى ئاماده‌بوون كه باسى كێشه و زه‌حمه‌تیه‌کانی عێراق و كاریگه‌رى تیرۆر له‌سه‌ر گه‌لى عێراقى كرا.
وه له ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌ى 8 ى نیسانى 2006 وه له هۆڵى هۆتێل ویستن له ساوسفیلد ، به‌ڕێز ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین چاوى كه‌وت به ژماره‌یه‌كى زۆر له ڕۆڵه‌كانى جالیه‌ى عێراقى له سیمینارێك به‌ناوى " تیشك خستنه سه‌ر داهاتووى سیاسى و دیمو‌كراتى عێراق" كه چاوپێكه‌وتێنێكى سه‌ركه‌وتوو بوو كه تیایدا به‌ڕێز ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین باسى علمانیه‌ت و ئاین و ده‌ستور و میلیشیاكان و دیموكراتیه‌ت و داهاتووى عێراقى كرد . سیمیناره‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز نه‌بیل ڕۆما له لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى نێوان رێكخراوه‌كانى جالیه‌ى عێراقى و به‌ڕێز هه‌یسه‌م حوسنی سه‌رپه‌رشتى كرا.
به‌ڕێزیان ده‌رباره‌ى علمانیه‌ت ووتى : بانگهێشت بۆ علمانیه‌ت ده‌كه‌م بۆ به‌رگرى كردن له ئایین ، قورئانى پیرۆز له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى ئیسلامى زه‌وت كراوه چونكه ده‌وڵه‌ت خۆى ماناكانى شى ده‌كاته‌وه ، وه پێویسته ئێمه ئایین له چنگى ده‌وڵه‌ت ده‌ربهێنین. هه‌روه‌ها ووتى كه‌وا بانگهێشته‌كه‌ى بۆ مه‌به‌ستى سیاسى نیه به‌ڵكو بریتیه له فه‌لسه‌فه‌یه‌كى دینى و بیروباوه‌ڕى به‌وه‌ى كه‌وا هیچ شتێك به‌قه‌ده‌ر ده‌وڵه‌تى ئیسلامى زیانى به ئاینى ئیسلام نه‌گه‌یاندووه و سیماى تێك نه‌داوه.
له‌و باوه‌ڕه‌دام كه پێویسته بۆ پاراستنى ئایین و پارێزگارى كردن له قودسیه‌تى ئاین به‌ربه‌ستێك دابنێین له‌نێوان ئایین و ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت ئه‌م ئایینه به‌كار نه‌هێنێت كه پێویسته له ده‌ستى مه‌رجه‌عیاته ئایینیه‌كان بمێنێته‌وه كه ئازادى ته‌واویان هه‌یه له بانگهێشت كردن بۆ ئاین و ڕێنماییه‌كانى له ماڵ و له كۆمه‌ڵگا.
وه ده‌رباره‌ى ده‌ستوور ووتى : ئه‌م حاله‌ته‌ى كه تیایدا ده‌ستوور نووسراوه بریتى بوو له حاله‌تێكى ترس به تێڕوانین بۆ ڕابردوو نه‌وه‌ك بۆ داهاتوو ، چونكه لیستى ئیتلاف له مێژووى خوێناوى كه به‌سه‌ر شیعه‌كاندا هات ده‌ترسا وه هه‌روه‌ها كورده‌كانیش له‌م مێژووه خوێناویه ناخۆشه ده‌ترسان كه‌وا له رابردوو چێشتیان. به‌وه‌ش حاله‌تى ترسان له ڕابردوو و هه‌وڵدان بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى له داهاتوو باڵى به‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ى ده‌ستووردا كێشابوو كه به تێڕوانینێكى گه‌شبینانه بۆ داهاتوو و چۆنیه‌تى بنیاتنانه‌وه‌ى ئه‌م ووڵاته نه‌نووسرا به‌ڵكو چه‌ندین ته‌گه‌ره و به‌ربه‌ستیان خسته به‌رده‌م سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى دیكتاتۆریه‌ت ، كه ئه‌مه‌ش مافى خۆیان بوو وه هاووڵاتیانیش ئه‌وه‌یان ده‌وێت به‌ڵام ده‌بێت جیاوازى بكه‌ین له‌نێوان رێگه گرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى دیكتاتۆریه‌ت و دروست كردنى ده‌وڵه‌تێكى زۆر بێ هێز.
وه ده‌رباره‌ى ده‌ستوورى نوێ و ئایین ووتى : من به‌وه ڕ‌ازى نیم كه‌وا ئایینى ووڵات ئیسلام بێت وه‌یان سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى وه‌یان یه‌كێك بێت له سه‌رچاوه‌كانى یاسا دانان وه ئه‌م برگه‌ى كه ده‌ڵێت نابێت هیچ یاسایه‌ك دابنرێت كه‌وا دژى بنه‌ماكانى ئایینى ئیسلام بێت چونكه ئه‌مه زیاتر تووشى كێشه و ته‌گه‌ره‌مان ده‌كات وه ئه‌م برگه‌یه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ دروست بوونى وویلایه‌تى پیاوانی ئاینى (وویلایه‌تى فه‌قیه).
وه ده‌رباره‌ى فیدڕالیه‌ت ووتى : فیدڕالیه‌ت له قانونى كاتى به‌ڕێوه‌بردنى ووڵات په‌سه‌ند كرا هه‌روه‌ها له ده‌ستوورى ئێستاشدا دانراوه به‌ڵام پێویسته ده‌سه‌ڵاته‌كانى دیارى بكرێت . ئه‌گه‌ر فیدڕالیه‌ت فیدڕالیه‌تى ئیدارى بێت ، ئه‌وا كێشه نیه وه باشتر له فیدڕالیه‌ت بریتیه له لامه‌ركه‌زیه‌تى ئیدارى بۆ پێدانى نه‌رمى زیاتر بۆ به‌غداد و حكوومه‌ته‌كه‌ى.
هه‌روه‌ها ووتى : ئازادى و دیمو‌كراتى نایێته‌دى ته‌نها له عێراقێكى عیلمانى نه‌بێت كه تیایدا پێگه‌ى ئایین بپارێزێت و باوه‌ڕدارانى هه‌موو ئایین و مه‌زهه‌به‌كان بتوانن راى خۆیان ده‌رببڕن و بتوانن ڕێوڕه‌سمه ئایینیه‌كانى خۆیان په‌یڕه‌و بكه‌ن ، وه داهاتووى عێراق داهاتوویه‌كى گه‌ش نابێت ته‌نها دواى نه‌هێشتنى میلیشیاكان.
هه‌روه‌ها به‌رێز ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین به ئازایه‌تى و بوێریه‌كى زۆر كه نموونه‌ى كه‌مه له پیاوانى ئاینى كه‌دژى پرۆسه‌ى سیاسى ده‌وه‌ستێت له ترسناكترین قۆناغه‌كانى باسى هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه‌ى كرد كه‌وا په‌یوه‌ندیان عێراقه‌وه هه‌یه .
وه یه‌كێتى دیمو‌كراتى عێراقى چه‌پكه گوڵێك و نه‌خشه‌یه‌كى زێرینى عێراقى پێشكه‌ش به به‌ڕێز ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین كرد.
.
به‌شێك له چاوپێكه‌وتنى نوێنه‌رانی رێكخراوى جالیه‌كان
به‌ڕێز ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌تران ئیبراهیم ئیبراهیم و باوكان مانویل بوجى و وه‌سام مه‌تى
له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌تران ئیبراهیم ئیبراهیم
به‌شێك له سیمیناره‌كه
به‌شێك له سیمیناره‌كه
به‌شێك له سیمیناره‌كه





