ڤیدیۆی نیشاندراو
-
إياد جمال الدين السباق الى البرلمان
-
اياد جمال الدين إعلان ٤
بگه‌ڕێ
كاندیده‌كان ئه‌حرار
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین
نوێترین هه‌واڵ
ئه‌یاد جه‌ماله‌دین له كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ى هنرى جاكسۆن: ئاشكراكردنى ئه‌و په‌رى راستیانه‌ى بۆ ئه‌و گیروگرفتانه‌ى كه عێراق روو به‌رووى ده‌بێته‌وه
سێشه‌ممه, 15 دیسه‌مبه‌ر 2009 15:50
ئه‌یاد جه‌ماله‌دین له كۆمه‌ڵه‌ى هنرى جاكسون
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران 14 كانونى یه‌كه‌م 2009
كات:13:30-12:30
ئه‌یاد جه‌ماله‌دین دوارۆژى عێراق:ته‌حه‌دیه ده‌ره‌كى و ناوخۆییه‌كان كه ڕووبه‌ڕووى عێراق ده‌بنه‌وه.
له‌ناو بردنى رژێمى عێراق پێوستێكى گرنگ بوو له ڕووى ڕه‌وشتى وه له ڕووى یاسایى و رامیارى . پێویست بوو له سه‌ر ووڵاتانى سه ربه‌خۆى جیهان كه ئه‌م ڕژێمه خوێناویه له ناوببه‌ن وه 25 ملێون كه‌س رزگار بكه‌ن . وه هه‌روه ها پاك كردنه‌وه‌ى ئه‌م ناوچه‌یه له سه‌رۆكێكى شێت كه نه‌وت و هێزى هه‌بوو. به‌ڵام گرفته‌كان ده‌ستى پێ كرد پاش هه‌نگاوى له ناو بردنى سه‌دام ئه‌و پرۆژه‌ى كه وو‌ڵاتى ئه‌مریكا و هاو په‌یمانه‌كان پێشكه‌شیان كرد پرۆژه‌كه بۆ گۆرانى ژێرخانى سیاسى ووڵات بوو. پرۆژه‌ى ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى بۆ گۆڕ‌انى شێوه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌لى عێراق وه دابه شبوونى گه‌لى عێراق بوو ئه‌مه‌ش هه‌ر گرفت بوو چونكه دابه ش بوونى گه‌لى عێراقى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئایینى دژى پرۆسه‌ى دیموكراسیه وه دژى جارنامه‌ى مافى مرۆڤه هه‌ر بۆیه بووه هۆى ئه‌وه‌ى عێراق بكه‌وێته تونیلێكى تاریك و گێژاوه‌یه‌ك وه تاكو ئێستاش دوعاى بۆ ده‌كه‌ین تاكو به‌یه‌كگرتوویى بمێنێت نه‌ك به پارچه پارچه‌كراوى
دابه‌ش بوونى عێراق ئێستا ده‌بێته هوى تێكدانى ده‌وڵه‌ت به ته‌واوى به‌ڵام ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌تێكى ده‌ست كرد نىیه وه دروست نه‌كراوه له لایان به‌ریتانیا وه‌یان ڕژێمێكى تر به‌لكَو ده‌گه‌رێته‌وه بۆكاتى بابل به مه‌ش یه‌كێكه له كۆنترین شارستانى سه‌ر رووى زه‌مین. هه‌تاكو ئه‌مڕۆش كه ئه‌و شاعیرانه‌ى ده‌ژین له عێراق ژماره‌یان زۆرتره له ووڵاتێكى كه‌نداو ئه‌مه‌ش شایانى ئه‌وه‌یه ووڵاتانى بێگانه چاودێرى لێ بكه‌ن
ناكۆكیه‌كانى ئێستاى عێراق ناكۆكى كۆمه‌ڵایه‌تى نین وه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بووه به درێژایى مێژووی به هیچ جورێك شه‌رى ناوخۆ نه‌بووه چ له پێش هاتنى ئیسلام و ه پاش هاتنى ئیسلامیش هیچ كاتێك ڕووى نه‌داوه
وه هیچ كاتێك شه‌رى نێوان سونه و شیعه وه یان كورد‌و عه‌ره‌ب ڕووى نه‌داوه
ناكۆكیه كانى عێراق ناكۆكى ڕامیارین چاره‌سه‌ریه‌كانیش هه‌ر به سیاسه ته‌وه ده‌بێت هه‌موو پێك هاته‌كانى كۆمه‌ڵ له نێوان خۆیان پێك هاتوون
وه له نێوان خۆیان سونه‌و شیعه هه‌ردووكیان گوێ له یه‌ك گۆرانى ده‌گرن وه یه‌ك خواردنیان خۆش ده‌وێت. (جه‌واهرى )یه كێك بوو له شاعیره ناوداره‌كانى عێراق هه‌موو عێراقیه‌كان ئه‌وه ده‌زانن وه شیعره‌كانیان له به‌ر كردووه
ئێستاش په‌یكه‌ره‌كه‌ى له دوو شارى گرنگى كورده وه له و روانگه‌یه‌وه ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم كه كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى فره ئایینى وه فره نه‌ته‌وه‌ییه كه به گشتى یه‌كگرتوون . گرفته‌كان گرفتى سیاسین وه گرفته‌كان دوولایه‌ن ده‌گرێته‌وه ، لایه‌نى یه‌كه‌م كه به هۆى زرێ پۆشه‌كانى ئه‌مریكا گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات وه لایه‌نى تر ده‌سه‌ڵاتى له ده‌ست دا هه‌ر به‌هۆى زرێ پۆشه‌كانى ئه‌مریكابوو راستى گرفته‌كان ئه‌وه هه‌ردووك لا باوه‌ڕیان له گفتوگۆ و ئاشتبوونه‌وه نیه.
لایه‌نى یه‌كه‌م كه ده‌سه‌ڵاتى له سه‌ر بنچینه‌ى ره گه‌زایه‌تى مه‌زهه‌بى به ده‌ست هێناوه وه ئه‌و كورسیه‌یه‌ى كه ئێستا له ده‌ستیانه له‌سه‌ر جۆرى باوه‌رى ( عقیده) ئایینیه‌كان به ده‌ستیان هێناوه وه له‌به‌ر ئه‌م جۆره دابه ش بوونه جێگاى به عسیه‌كان نابێته‌وه چونكه به عسیه‌كان خۆیان نا بینه‌وه له‌م دابه‌ش بوونه مه‌زهه‌بى و ئایینیانه وه حیزبى به‌عس خۆشى دانووسان و گفتوگۆ ره‌ت ده‌كاته‌وه. وه حیزبى به‌عس خۆى تێنووى خوینه له ماوه‌ى 35 ساڵ هه‌وڵى داوه حیزبى ده‌عوه تێك بشكێنى به‌ڵام هه‌وله كانى بێ سوود بوون هه‌روه‌ها ئێستا حیزبى ده‌عوه خۆى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته ده‌یه‌وێت هه‌مان شێوه ره‌فتار بكات له‌گه‌ڵ حیزبى به‌عس هه‌رچه‌نده هه‌ردوولا له‌یه‌كتر جیاوازن به‌ڵام بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ر لایه‌نێك ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ى تر له ناو ببات ن هیچ لایه‌كیان هه‌وڵناده‌ن دانوسان بكه‌ن هه‌ر چه‌ند عێراق پێویستى به دانوسان و گفتوگۆیه وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گرفتى ناوخۆى عێراق هێشتا به‌رده‌وامه.
به‌ڵام گرفتى ده‌ره‌وه به تایبه‌تى ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى گه‌وره‌ى له سه‌ر عێراق هه‌یه ده‌سه‌ڵاتى ئێرانه له سه ر عێراق كه رۆژ به رۆژله زیاد بوون دایه. پاش كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى بۆ رۆژى دووه‌م ئێران ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات عێراق بووه به ووڵاتیكى ژێر ده‌ستى ئێران وه كاروباره‌كه‌ى پاسه‌وانانى شۆرشى ئیسلامى ئێرانى به‌ڕێوه‌ى ده‌بات.
ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان سه‌ریان سورمایه له‌و پڕۆژه‌یه، پێویسته ئه‌جنداى خۆیان جێ به جێ بكه‌ن به‌ڵام كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێش ته‌واوبوونى پڕۆژه‌كه‌ى خۆیان ده‌بێته كاره‌ساتێكى ترسناكتر له‌به‌رنامه‌ى ئه تۆمى ئێران .وه بویه پێویسته پڕۆژه‌كانمان ته‌واو بكه‌ین وه ترسناكترین گرفت كه بۆ عێراق په‌یدابووه دوو جۆرن ، جۆرى یه‌كه‌م ره‌گه‌ز په‌رستى ناوه‌وه و ده‌سه‌ڵاتى ئێران له ده‌ره‌وه
پرسیار له شوێنى راسته‌قینه
پرسیارى یه‌كه‌م :
ده‌مویست پرسیارى ئه‌وه‌ت لێ بكه‌م ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندى كوردوعه‌ره‌ب وه ده‌پرسم ئایا حیزبه‌كه‌تان چۆن ئه‌م په‌یوه‌ندیه هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت وه چاره‌سه‌رى ده‌كات كه له مێژه هه‌یه به تایبه‌تى ده‌رباره‌ى كه‌ركوك؟
وه‌ڵامى یه‌كه‌م:
به روانگه‌ى كۆمه‌لایه‌تى هیچ گرفتێك نىیه له نێوانیاندا به‌ڵكو ژن و ژن خوازییش له نێوانیاندا هه‌یه وه زۆر له كوردان پرۆژه‌یان هه‌یه له ناو به غداد بگره تاكو یه‌ك ملیون كورد له ناو به‌غداد ده‌ژى هه‌روه‌ها له گشت شاره‌كانى عێراق تاكو به‌سراش .وه‌ك كومه‌ڵگا هیچ گرفتمان نی یه به‌ڵام كێشه‌كان سیاسین له دواى دروست بوونى عێراق ساڵى 1921پاشاى عێراق فه‌یصه‌لى یه‌كه‌م ووتى عێراق یه كێكه له ووڵاته عه‌ره‌بیه كان له‌وه‌وه كورد توشى دڵه راوكێ بوون چونكه ئه‌وان عه‌ره‌ب نین تاكو به عه‌ره‌به‌كانه‌وه بڵكێندرێن. به‌ڵام پاش دروست كردنه‌وه‌ى عێراق ساڵى 2003 راگه‌یه ندرا كه گه‌لى عێراق پێك هاتووه له چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك و كه‌مینه‌یه‌ك پاش ئه‌مه هیچ بیانووێك نه‌ما بۆ سه‌ركرده كورده‌كان تاكو داواى وو‌ڵاتى سه‌ربه‌خۆ بكه‌ن. ئه‌وان هه‌ول َ ده‌ده‌ن وو‌ڵاتى كوردى سه‌ربه خۆ پێك بهَینن به‌ڵام له ناو عێراق عه‌ره‌ب و كورد وه‌كو یه‌ك ئه‌رك و ما فیان هه‌یه كه‌واته وه‌ك یه‌كن بۆچى داواى جیاوازى ده‌كه‌ن ئێستا مافى مرۆڤ هه‌یه وه‌هه‌موومافه‌كان له ده‌ستوور دیارى كراون بۆچى داواى جیابوونه‌وه ده‌كه‌ن.
پرسیارى دووه‌م:
هێزى عێراقیىیه‌كان په‌لامارى كامپى ئه شره‌فیان دا و 3500 كه‌سیان زامدار كرد چۆن گه‌لى عێراق ده‌توانێت نه‌هێلێت ئه‌م كاره دووباره ببێته‌وه ؟
وه‌ڵامى دووه‌م:
پێویسته عێراق پابه‌ند بێت به یاسا نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان وه ئه‌وانه‌ى كاروبارى سه‌ربازگه‌ى ئه‌شره‌ف به رێوه‌ده‌به‌ن پێویسته پارێزگاریان لێ بكرێت به پێ ى یاسا نێوده‌ڵه‌تیه‌كان و بریاره‌كانى (جنیف) ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عێراقى ئیستا رێزى خۆى بگرێت ده‌بێ رێزى خه‌ڵكى تریش بگرێت
ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بیر له‌وه بكه‌نه‌وه به شێوه‌یه‌كى واقیعانه چاره‌سه‌رى بكه‌ن وه عێراق گرفتى زۆرى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه وه‌كو نه‌وت و سنوور و راهێنانى هێزه عێراقیه‌كان و مه‌شق پێدانیان.وه سه‌ربازگه‌ى ئه‌شره‌ف كێشه یه داوام له حكوومه‌تى عێراق كرد كه گشت گرفته‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران چاره سه‌ر بكات و به یه‌كجارى كۆتایى پێ بهێنیت وه عێراق ده‌توانێت كارتى پاڵه‌په‌ستۆ دژى ئێران به‌كار بهێنێت له‌م كارتانه سه ربازگه‌ى ئه شره‌فه.
له‌به‌ر چى ئه‌م هه‌ڵه له ده‌ست خۆى ده‌دات، ئێمه وه‌ك ئه‌حرار ناره‌زایى خۆمان ده‌ر ده‌بڕین دژ به هه‌ر كارێكى نا یاسایى دژ به سه‌ر بازگه‌ى ئه‌شره‌ف له لایان هێزه‌كانى عێراقیه‌وه وه حكوومه‌تى عێراق هه‌ڵوێستم باش ده‌زانێت.
پرسیارى سێه م:
ئایا به باوه‌ڕى تۆ هیچ گۆڕانكاریێكى پۆزه‌تیفانه ڕوو ده‌دات له عێراق بێ ئه‌وه‌ى گۆڕانكارى پۆزه‌تیف ڕوو بدات له ئێران؟ ئایا له‌و باوه ڕه‌داى كه عێراق ڕۆڵى هه‌یه له یارمه‌تیدانى نه‌یاره‌كانى رژێمى ئێران ؟
وه‌ڵامى سێیه‌م
به ڕاى من گه‌لى ئێران جیاوازێكى ته‌واوى هه‌یه له‌گه‌ڵ گشت ناوچه‌ى ڕۆژ هه‌ڵاتى ناوه‌راست وه به هه‌ڵبژاردنى سه‌ربه‌خۆ ده‌توانێت به شێوه‌یه كى پۆزه‌تیف گۆرانكارى دروست بكات له ناو رژێمى ده‌سه‌ڵات. پێش 30 ساڵ گه‌لى ئێران شۆرشى كرد دژى به هێزترین ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌كه به‌ڵام به چه‌ك و زرێ پۆش نه‌بوو به‌ڵكو به خۆپێشاندان بوو ئه‌وان هه‌موو كاتێك ده‌توانن رژێمى خۆیان بگۆڕن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت
من ئه‌وه ده‌زانم چونكه بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌وێ ژیاوم ئه‌گه‌ر هه‌ر مه‌ترسیه‌كى ده‌ره‌كى له سه‌ر ئێران هه‌بێت، ئه‌وا هه‌موویان له ده‌ورى ده‌سه‌ڵات كۆ ده‌بنه‌وه , ئه‌وان جیاوازیان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ته‌نیا به‌جێ بهێلن تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه خۆیان به رێوه ببه‌ن وه گۆرانكارى له بارى خۆیان بكه‌ن .ئه‌وان گه‌لێكى شكۆمه‌ندن وه ئه‌وان خاوه‌ن فه‌یله‌سوف و شۆرش گێرن ئه‌وان پێویستیان به هیچ كه‌س نیه وه هه‌ر په‌لاماردانێكى ده‌ره‌كى ره‌نگ دانه‌وه‌كه‌ى ده‌بێته هۆى ئه‌وان زیاتر به هێزتر بن له ڕووى سوپا و هێزو سیاسه‌ته‌وه.
پرسیارى چواره‌م:
ده‌مه‌وێت رات بزانم ده‌ربارى پاشه‌رۆژى عێراق له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى مه‌ركه‌زى وه ره‌نگدانه‌وه‌ى له سه‌ر مادده‌ى14 ؟
وه‌ڵامى چواره‌م
له‌وانه‌یه سیسته‌مى فیدراڵى باش بێت بۆ عێراق به‌مه‌رجێك له سه‌ر ئاستى ره‌گه‌زایه‌تى نه‌بێت . وه هه‌ڵوێسته ئایینه‌كان ره‌نگ دانه‌وه‌یێكى خراپیان ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى فیدرالى عێراقى له بوارى كارگێرى .وه رێكه‌وتنێكى سیاسى دژ به‌دیموكراسى , ئه مه‌ش وا ده‌گه‌یه‌نێت شه‌رانگێژى هۆزگه‌رى ئه‌مه‌ى پێ باشه وه رازى ده‌بن به‌مه وه گه‌لیش با بچیت بۆ دۆزه‌خ , دیم‌و كراسى راسته‌قینه یه‌ك ده‌نگ بۆ هه‌موو هاووڵاتیان .وه كاره‌سات دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر حزبه سیاسیه‌كان له سه ربنچینه‌ى ره‌گه‌ز دروست بن
بۆیه عێراق جیاوازیێكى زۆرى هه‌یه له‌م بواره ,بیروباوه‌رى جیا جیا یان هه‌یه به‌ڵام ئایا ئه‌وه ده‌بێت بۆ نموونه تیپى تۆپى پێ دابه ش بن له‌سه‌ر بنه ماى ئاینى وه‌یان مه‌زهه‌بى وه به مه‌ش گۆره پانى یارى ده‌بێته گۆڕه‌پانى شه‌ر بۆیه پێویسته حزبه‌كان وه‌كو تیپى تۆپى پێ وابن له هه موو لایه‌ك له خۆى بگرَیته‌وه له هه‌موو چین و توێژێكى تێدابێت به مه‌ش ته‌نگژه سیاسیه‌كان ته‌نها له ناو سیاسیه‌كان بێت نه‌وه‌ك ره‌نگ دانه‌وه‌ى بڵاو بَیته‌وه له سه‌ر ئاستى تردا .شه‌رانگێزه‌كان له كۆمه‌له ئایینه‌كان وا راده‌گه‌یێنن كه نوێنه‌رى ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه‌ن وه هیچ جیاوازیه‌ك نیه له نێوان مرَوڤه راسته‌قینه‌كان وه هیچ جیاوازى نیه له ئایینى ئه‌م دایكانه‌ى كه منداڵیان له ده‌ست داوه هه‌موویان به هه‌مان ئازار‌و ئێشه‌وه تێده‌په‌رن هه‌موویان هه‌ست به زیانى له ده‌ست چوون ده‌كه‌ن .جه‌ماوه‌ر ده‌یه‌وێت كار‌و ئاسایش دابین بكرێت به‌ڵام سه‌ركرده سیاسیه‌كان (زمان حالى )ئایینان دێته گفتوگۆ واته ئاین به كاردێنن بۆ مه‌به‌ستى دیاریكراوى خۆیان.
عێراقیه‌كان چاوه‌رێ ى سه‌رۆكێكى مرۆڤایه‌تیان ده‌كه‌ن نه‌ك بۆ باوه‌ڕ و ئایین فه‌رمانڕه‌واییان بكات. بۆیه من داواى فیدڕاڵى ده‌كه‌م بۆ خزمه‌ت كردنى مرۆڤایه‌تى له عێراق نه‌ك بو َدابه‌ش بوون
پرسیارى پێنجه‌م
هه‌ڵوێستان چونه ده‌رباره‌ى مافى ئافره‌ت له عێراق كه له‌ماده‌ى 41 هاتوو كه رێگا دراوه به پیاو له ژن بدات وه چه‌ند ژنێك بهێنێت
وه‌ڵامى پێنجه‌م
من له‌گه‌ڵ جارنامه‌ى مافى مر‌ۆڤم وه دژى هه‌ر یاسایه‌كم كه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنامه‌ى مافى مرۆڤ ناگونجێ ئینجا ئه‌مه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تى ئیسلامى بگونجێ یان نا به‌ڵام ده‌ستوورى ئێستا خۆى ده‌بینێته‌وه له یاساى شارستانى ئه‌م سه‌رد ه‌مه و شه‌ریعه‌تى ئیسلامى
وه په‌یوه‌ندى نێوان یاساى نێو ده‌وڵه‌تى و شه‌ریعه‌ى ئیسلامى ئه‌مه دوو شتى جیاواز‌و تێكه‌ل كراوه له هه‌موو جیهانى ئیسلامى هه‌ندێكیان له یاساى ناوبراو وه رگرتووه وه هه‌ندێكیان له شه‌ریعه‌ى ئیسلامیان وه‌رگرتووه وه پێشكه‌شى خه‌ڵكیان كردووه وه كاره‌ساتى گه‌وره ئه‌وه‌یه له مادده‌ى یه‌كه‌مى هه‌موو ده‌ستووره ئیسلامییه‌كان كه ده‌ڵێت عێراق ده‌وڵه‌تێكى ئیسلامییه به راى من ئایین بۆ مرۆڤه نه‌ك بۆ ده‌وڵه‌ت چونكه ده‌وڵه‌ت نه نوێژ ده‌كات نه به رۆژى ده‌بێت وه نه‌ده‌چێته حه‌ج .
ئێمه له‌گه‌ڵ یاسا داین وه ئه‌مه پێشینه‌ى ئێمه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتین مادده‌ى یه‌كه‌م ده‌گۆرین وه ئه‌مه ناگه‌یه‌نێت كه ده‌وڵه‌ت بكه‌ین به ده‌وڵه تێكى ئاینى ئێمه ئه‌م ماده‌یه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌وه كه تێیدا ده‌لێت ئایینى ره‌سمى بۆ ده‌وڵه‌ت نیشان بكات ووڵات ئایینى نیه به‌ڵكو ئایین بۆ خه‌ڵكه
پرسیارى شه‌شه‌م
یه‌ده‌گى نه‌وت له عێراق روو له زیاد بوونه ئایا هه‌تا ئێستاش پاره ده‌نێدرێته بانى نییۆرك؟
وه‌ڵامى شه‌شه‌م
سندوقى په‌ره‌پێدانى عێراقى –كه زۆربه‌ى داهاتى نه‌وتى عێراقى بۆ ئه‌و ده‌چێت- كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى عێراق دانراوه. باشتر وایه پاره‌كان له ده‌ست نه‌ته‌وه یكگرتووه‌كان بێت تا ئه‌م كاته‌ى گۆرانكارى رامیارى راسته‌قینه له عێراق ڕووده‌دات وه حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتى ده‌بێت له سه‌ر به رژه‌وه‌ندى عێراق نه‌ك له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى ئێران ئه‌وسا داهاتى نه‌وت ده‌كه‌وێته د ه‌ستى حكوومه‌ت
پرسیارى حه‌وته‌م
زۆر گرنگى دان هه‌یه به وارى وه‌به‌رهێنانى بوارى نه‌وت و گاز كه حكومه‌تى عێراقى به‌م دوایه چه‌ندین پێشنیارى له كۆمپانیا جیهانیه‌كان به‌ده‌ست گه‌یشت. ئایا ئه‌مه ده‌بێته هۆى یارمه‌تى دانى گه‌لى عێراق كه سوود مه‌ند بێت له‌م وه‌به‌رهێنانه نوێیانه؟
وه‌ڵامى حه‌وته‌م
به گوێره‌ى ئه‌زموونى خۆم وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان به‌دواى كه‌ش و هه‌وایه‌كى ئارام‌دا ده‌گه‌رێن بۆ پڕۆژه وه‌به‌رهێنه‌كانیان. بۆ نموونه كه‌سێك نىیه بچێ وه‌به‌رهێنان بكات له سۆمال چونكه ئه‌من و ئاسایش به رقه‌رار نیه كه دووه‌م ووڵات له جیهان دَێت پاش عێراق له گه‌نده‌ڵى من واى بۆ ده‌چم كه‌س له عێراق وسومال وه‌به‌رهێنان ناكات چونكه وه به‌ر هێنان پێویستى به ئه‌من و ئاسایشه هه‌ر له ناوچه‌كه ئه‌مه‌ش به‌ر قه‌رار نابێت پێش ئاشتبوونه‌وه‌ى گشتى. هه‌رچه‌ند 33 ووڵات هێزى خۆیان هێناوه بۆ عێراق له ساڵى 2003 كه‌چى هێشتا ئاسایش به‌ر قه‌رار نىیه وه نه‌یان توانیوه ئاسایش به‌ر قه‌رار بكه‌ن
پاش هه‌ڵبژاردنیش ئاسایش به‌ر قه‌رار نابێت جگه له وه‌ى كه پاش ئاشتبوونه‌وه‌ى گشتى ئه‌مه قه‌ڵاچۆ ناكرێت تاكو هه‌موو گرفته‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت .یه كێك له په‌رله‌مانته‌ران ناوى وزیرێكى كوردى هێنا كه گوایه گه‌نده‌ڵه ، وه بۆ په‌رچدانه‌وه‌ى نوێنه‌رى كورده‌كان هه‌ستان له په‌رله‌مان ووتیان ئه‌گه‌ر دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى ئێمه بكه‌نه‌وه، ئه‌وا ئێمه دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵى ئێوه ئاشكرا ده‌كه‌ین ده‌كه‌ین ، به‌كورتى ئه‌مه مافیایه‌كى گه‌وره‌ى گه‌نده‌ڵیه كه فه‌رمانڕه‌وایى عێراق ده‌كات. كه‌س ناتوانێت دوسیه‌ى گه‌نده‌ڵى بكاته‌وه چونكه هه‌موویان تێوه گڵاون. وه به‌رهێنان پێوستى به شه‌فافیه‌ت هه‌یه وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه ئه‌وه‌مان نىیه بۆیه ئێمه خوازیارین ئه‌م باره له‌كۆتاییدا بگۆرین
پرسیارى هه‌شته‌م،
چۆن ده‌روانیته هه‌ڵوێستى زیاد بوو و راشكاوانه‌ى توركیا به‌رامبه‌ر ئیسلام . ئایا پێتوایه سوودى هه‌یه بۆ ئارامى و ئاشتى ناوچه‌كه؟
وه‌ڵامى هه‌شته‌م
ئه‌تاتورك ووڵاته‌كه‌ى دروست كرد كه ده‌ورێكى گرنگى هه‌یه له ئیسلام وه هه‌ستا به راهێنانى ئایده‌لۆجیاكان كه بتوانن له‌گه‌ڵ ده‌ستوورى علمانیه‌ت بژین . وه بۆ ئه‌مه‌ش گه‌لى تورك خۆى راهێنا و بووه هۆى پارێزگارى كردن له ئیسلام وه له سه‌ده‌ى بیست و یه‌كدا توركیا ده‌رگایه‌ك بوو بۆ شارستانیه‌تى ئیسلامى وه ئه‌تاتورك به‌ر پرسى بوو . وه واى بۆ ده‌چم ئه‌گه‌ر توركیا بووه ئه‌ندام له یه‌كێتى ئه‌وروپاى ناوه‌راست سوودمه‌ند ده‌بن له و یه‌كیه‌تیه‌ى ئه‌وروپا به‌مه‌ش ناوچه‌كه به گشتى سوود مه‌ند ده‌بن وه پێویسته هاوڕێییانى فه‌ره‌نسى و ئه‌لماَنى ئه‌مه بزانن
پرسیارى نۆیه‌م
گه‌نده‌ڵى له سه‌ر هه‌موو ئاستێك بڵاو بۆته‌وه له كۆمه‌ڵگا تاكو حیزبه سیاسیه‌كانیش گه‌نده‌ڵن كه ئه‌مه‌ش متمانه‌ى به پڕۆژه‌كانى عێراق كه‌م ده‌كاته‌وه. ئایا به‌رنامه‌ى كارى حیزبه‌كه‌تان چیه بۆ قه‌ڵاچۆ كردنى گه‌نده‌ڵى؟
وه‌ڵامى نۆیه‌م
په‌یدا بوونى گه‌نده‌ڵى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌نجام نه‌دانى سه‌رژمێرى له‌وه‌ته‌ى ساڵى 1977 وه كه‌س ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق به ته‌واوى نازانێت له ساڵى 1977 راگه‌یێندرا كه ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق ده‌گاته 17 ملیون كه‌س به‌ڵام ئه‌مان دژ به سه‌دام بوونه وه ده‌یان گووت ئه‌م ژماره‌یه درۆیه به‌ڵكو به‌ته‌واوى خۆى له 10 ملیون كه‌س ده‌دات به‌ڵام سه‌دام واى كرد ووڵاتانى ده‌وروبه‌ر لێ ى بترسێن وه حسابى بۆ بكه‌ن.
وه هیچ پێداچوونه‌وه‌یه‌كى نه‌كراوه تاكو ئێستا .به‌ڵام پاش داگیركردنى كوێت دواى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش رازى بوو به به‌رنامه‌ى نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك ، سه‌دام هه‌ستا به زیاد كرنى ژماره‌ى عێراقیه‌كان، جارێكى تر له جیاتى بلێن دانیشتوانى ئێمه 15 ملێونه گوتیان 25 ملیۆنه وه به به‌ڵگه‌ش بریتیه له‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ى كه له لایان دوكانداره بازرگانه‌كان پێشكه‌ش كراوه بۆ كڕینى پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كان
ئامانج له‌م درۆ كردنه ئه‌وه بووكه دراوى گرانى به ده‌ست بكه‌وێت چونكه خواردن بۆ 25 ملێون كه‌س ده‌كرێت دابه‌شى ده‌كاته سه‌ر 15 ملیون كه‌س باى 10 ملیۆنى تر له بازاره ره‌شه‌كانى سووریا ده‌فرۆشته‌وه.
پاش نه‌مانى رژێمى سه‌دام شیعه‌كان وه‌زاره‌تى بازرگانیان گرته ده‌ست وه خۆشت ده‌زانى پاشان چى روویدا چونكه وه‌زاره‌تى بازرگانى یه‌كه‌م وه‌زاره‌تى گه‌نده‌له له سه‌ر رووى زه‌مین پێویسته ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق بگاته 34 ملیون كه‌س به‌ڵام هیچ راست نیه‌كه بیكه‌ین به پێوه‌ر بۆیه سه‌رۆكى خێڵ و عه‌شیره‌ت سه‌ر ژمێرى ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه نایانه‌وێت سه‌ر ژمێرى بكرێت تا وه‌كو گه‌نده‌ڵى وه‌كو خۆى بمێنى بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م كێشه‌یه پێویسته سه‌رژمێریه‌كى ته‌واو بكرێت به ئۆمێدى خوا.





