ڤیدیۆی نیشاندراو
-
إياد جمال الدين السباق الى البرلمان
-
اياد جمال الدين إعلان ٤
بگه‌ڕێ
كاندیده‌كان ئه‌حرار
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین
نوێترین هه‌واڵ
ئه‌یاد جه‌ماله دین و لێدوانێك له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى شه‌رق الاوسه‌ت حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له عێراقدا له ژێر كۆنترۆڵى ئێرانن
دووشه‌ممه, 14 دیسه‌مبه‌ر 2009 20:02
سه‌رۆكى لیستى ئازاده‌كان " ئه‌حرار" :ئێران حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له عێراقدا وه‌كو ریمۆت كۆنتروڵ به‌رێوه ده‌بات
نۆینه‌رى عێراقى له به‌رله‌مان جه‌ماله دین بۆ شه‌رق الاوسه‌ت:به عس نه‌یتوانى به درێژایی 35 ساڵ حیزبى ده‌عوه ریشه‌كێش بكات ئه‌ى چۆن مالكى ده‌توانێت به‌عس ڕیشه‌كێش بكات
له‌نده‌ن : شه‌زا جبوورى
ئه‌یاد جه‌ماله دین بانگه شه‌ى كرد ووتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌وبه‌عسیانه‌ى كه ده‌ستیان هه بووه له خوێن رشتنى گه‌لى عێراق وه ته‌ئكیدى له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تاران زۆر له حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى ناو عێراق به ڕێوه ده‌بات وه‌كو ریمۆت كۆنتڕوڵ.
وه هه‌روه‌ها له لێدوانێك شه‌رق الاوسه‌ت بانگه‌شه‌ى كرد: كاتێك گه‌یشته پایته‌ختى به‌ریتانیا له ڕێ‌و ره‌سمى تایبه‌ت بۆ مل كه‌چ كردنى حكوومه‌تى عێراق و به عسیه‌كان بۆ گفتگۆكردن بۆ كۆتایى هێنان به ڕشتنى خوێنى عێراقیه‌كان وه كێشه‌كه‌ى كورت كرده‌وه به‌وه‌ى كه ئه‌وه‌ى له عێراق روو ده‌دات كێشه‌یه‌كى ده‌سه‌ڵاته له نێوان دوو لایه‌ن ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م كه گه‌یشته ده سه‌ڵات به یارمه‌تى تانكه‌كانى ئه‌مریكى وه ئه‌وه‌ى دووه‌مین ده‌سه‌ڵاتى له ده ست چوو ه به یارمه‌تى تانكه‌كانى ئه‌مریكى واته به‌عسیه‌كان. وه روونى كرده‌ووه ئه‌وانه‌ى ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته گفتوگۆى ئاشتیخوازى نیشتمانى ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ى بنچینه‌ى ئه م ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستا له‌سه‌ر بنه‌ماى تایفى دروست بووه
وه به‌عس هیچ جۆرێك شوێنى نیه له سه‌ر ئه‌و مێزه‌ى كه نوێنه‌رى تایفیه‌كان تێدا داده‌نیشن له به‌ر ئه‌وه‌ى به عس حیزبه نه‌ك تایفه‌یه
وه هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه‌كه به‌عس حیزبێكى گشتگیره وه دیكتاتۆریه وه 35 ساڵ حوكمى عێراقى كردووه به ئاگرو ئاسن وه هه‌میشه دانى نه‌ناوه به كه‌سى به‌رامبه‌رى وه هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتیش دان نادات به گفتوگۆ و ئاشتبوونه‌وه‌ى نیشتمانى جا به‌م جۆره هه ردوولا دان نانێن به گفتووگۆ و ئاشتبوونه‌وه به‌م جۆره ته‌نها قوربانیه‌كه‌گه‌لى عێراقه
وه جه‌ماله دین ووتیشى كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى داواى دروست بوونى ده‌سه‌ڵاتێكى علمانى ده‌كات له عێراق هه رچه‌نده پیاوێكى ئایینى شیعه‌ى به ناوبانگه
وه هه‌روه‌ها ووتى به عس هه‌میشه هه‌بووه له ناو هه‌موو شوێن و پێكهاته‌ى ده‌وڵه‌ت له وه‌ته‌ى ڕووخانى رژێمى پێشووى عێراق
وه ته‌ئكیدى له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هیچ كێشه‌یه‌ك نىیه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌ستیان به خوێنى عێراقیه‌كان پیس نه‌بووه ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى كه ده‌ستیان به خوێنى عێراقیه‌كان پیس بووه
كاتێك كه پرسیاریان لێ كرد كه ئایا ئاماده‌یه بۆگفتوگۆكردن له‌گه ڵ عزه‌ت دورى جێگرى سه‌رۆكى پێشووى رژێمى عێراق سه‌دام حوسێن
جه‌ماله دین وه‌ڵامى دایه‌وه من ئاماده‌م گفتوگۆ له‌گه‌ڵ َئبلیس بكه‌م بۆ راگرتنى خوێن ڕشتنى گه‌لى عێراق
به‌ڵام ووتى گفتوگۆ گه‌رانه‌وه‌ى عزه‌ت دورى بۆ حوكم ناگه‌یێنێت، ئه‌وه‌ى له سه‌رمانه گفتوگۆ كردنه پاشان بۆ هه‌ر رووداوێك شوێن و كات و خۆى دێت.
وه جه‌ماله دین ووتى حیزبى به‌عس بۆ ماوه‌ى 35 ساڵ هه‌وڵى دا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك حزبى ده‌عوه له ره‌گ و ڕیشه هه‌ڵ بكێشى به‌ڵام نه یتوانى كه له 300 كه‌س پێك هاتبوون هه رچه‌ند سه‌دام له لووتكه‌ى به هێزى خۆیدا بوو جا چۆن حیزبى ده‌عوه هه‌وڵ ده‌دات حیزبى به‌عس له ڕه‌گ و ڕیشه‌ى هه‌ڵ بكێشێت. ئایا حزبى د ه‌عوه‌ى ئێستا له سه‌ر ده‌سه‌ڵاته وه‌كو حیزبى به‌عس بووكاتێ له ده‌سه‌ڵات بوو؟ به سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران ى ئێستا نورى مالكى وه ده‌رباره‌ى په‌یوندیه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كان، جه‌ماله دین هاته ئاخاووتن" پیاوێك ده‌زانى كه خۆى یه‌كێكه له پیاوه‌كانى ئێرانه چۆن پێشبینى ده‌كات كه وو‌ڵاتى عه‌ره‌بى پێشوازى لێ بكات وه له باوه‌شى بگرێ ئه‌مه‌ش ئاماژه به نورى مالكى ده‌كات"
وه جه‌ماله دین هێرش ده‌كاته سه‌ر حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى عێراق ده‌ڵێت زۆربه‌ى ئه‌م حیزبانه كه له ده‌سه‌ڵات دان سه‌ر به ئێرانن
له ڕووى فیكریه‌وه ,له ڕووى دروستبوونى وه یارمه‌تى دانى وه له ڕووى دارایى جا له به‌ر چى ڕژێمه عه‌ره‌بیه‌كان پێشوازى لێ بكه‌ن كه خۆیان بارگرژیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه وه حه‌زى لێ ناكه‌ن
وه‌ڕژێمى عێراقى نوێ بێ لایه‌نى خۆى له‌گه‌ڵ ئێران ئاشكرا نه‌كرد ئه‌مه‌ش وا لێكردووه كه رژێمه عه‌ره‌بیه‌كان ته‌نگه‌ژه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن كه له نێوان خۆیان و عێراقدا هه‌یه به‌ڵام له پێشبینینه‌كان وا ده‌ر ده‌كه‌وێت كه ( ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كان هه‌ڵوێست وه‌ربگرن له هه‌موو شیعه‌یه‌ك) نه‌وه‌ك گشت ئه‌وانه‌ى سه‌ر به رژێمى ئێرانین . به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى ره‌خنه له خه‌ڵك بگرین پێویسته ره‌خنه له خۆمان بگرین ئایا ڕ‌ژێمى ئێستاى عێراق توانیویه‌تى كه بۆ خۆى و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى ئاشكرا بكات كه ئه‌م رژێمه سه‌ر به خۆیه وه له ژێر ئه‌جنده‌ى ئێران دا نیه به ریمۆت كۆنتروڵى ئه‌وان كار ناكات.
من واى بۆ ده‌چم كه ئئه‌سته‌مه بتوانن ئه‌مه دیاربكات و وه ئاشكراى بكات وه هه‌روه‌ها جه‌ماله‌دین سه‌رۆكى لیستى ئه‌حرار كه به‌م دواییه ده‌ستى كێشاوه‌ته‌وه له لیستى ئه‌لعراقیه كه به سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو ئه‌یاد عه‌لاوى وه هۆى ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ى له‌م لیسته ئه‌وه بوو كه ئه‌م لیسته به شێوه‌كى ترسناك خۆى خزاندۆته ناو باوه‌شى ئێران وه ئه‌مه‌ش واى لێ كردم بكه‌ومه شك به‌ڵام ده‌رئه‌نجام گه‌یشتمه ئه‌و راستییه‌ى كه خۆم بكێشنمه‌وه له‌و لیسته تاكو لێپرسراوه‌تى سیاسى وه ره‌وشتى و مێژووى نه‌كه‌وێته ئه‌ستۆم له گومرایه‌كى ترسناكى له‌م شێوه‌یه
وه ده‌رباره‌ى به‌شدارى كردنى لیسى ئه‌حرار له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ووتى " ئه‌حرار چه‌ند ئه‌فسه‌رێكى سوپاى عێراقى پێشوو وه كه‌سایه‌تى ئه‌كادیمى وناوبانگ وناودارى ناوچه‌كه له‌سه‌ر ئاستى ووڵات ده‌گرێته‌وه,ئه‌مه‌ش جیاوازى خۆى نیشان ده‌دات له سه‌ر پاكى ده‌ست و زمان نه‌ك له‌سه‌ر دژایه‌تى به‌عس" وه پێشبینى ده‌كات كه به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه 35 كورسى به ده‌ست بهێنى بۆ په‌رله‌مانى داهاتوو به‌گوێره‌ى پسپۆره بیانیه بێ لایه‌نه‌كان, وه هه‌روه‌ها وتى ئێمه باوه‌رمان به خۆیه كه سه‌ر ده‌كه‌وین به‌ڵام باوه‌رمان به‌و گۆڕانكاریانه یه كه ڕوو ده‌دات ئێمه‌و هه‌موو عێراقییه‌ك حه‌زى لێ ده‌كه‌ین
ده‌رباره‌ى هاو په‌یمانیه‌تى له‌گه‌ڵ هێزى سیاسى تردا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان مانگى ئازارى داهاتوو : جه‌ماله دین ووتى "هیچ هاو په‌یمانیه‌ك ناكه‌ین پێش هه‌ڵبژاردن .بۆم ده‌ست نیشان بكه‌ن ئه‌و لایانانه‌ى كه تاوانبار نه‌كراون به دزى وكوشتن ، هه‌ر هه‌موویان نیشانه‌ى پرسیارن له‌سه‌ره بۆیه نامه‌وێت تێوه بگلێم له گه‌ڵیان چونكه من خۆم ئه‌مه‌م به ئارامگرتن و ناخۆشى چه‌شتن به‌ده‌ست هێناوه.
وه ناوى خۆم 100% پاكه وه‌ناوم ناده‌م به یه‌كێك كه پاك نىیه به‌ڵام پاش هه‌ڵبژاردن ئه‌م راستیه خۆى فه‌رز ده‌كات له سه‌رمان واى بۆ ده‌چێت كه لیسته‌كه‌ى له لیستى ئۆپوزیسیۆن بێت وه ئه‌مه‌شى به دوور زانى كه به‌شدارى بكات له حكومه‌تى داهاتوو
ووتى ئه‌حرار هه‌رگیز :نابێته هاو په‌یمانى دزه‌كان به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكوومه‌تێك پێك هات له‌سه‌ر بناغه‌ى قه‌ڵاچۆكردنى گه‌نده‌ڵى له سه‌ر ئاستى زانستى ، ئێمه ده‌بینه سه‌ربازێك بۆیان. وه به دوورى خسته‌وه كه هیچ پله‌و پایه‌ك وه‌ربگرێ له حكوومه‌تى داهاتوودا وه‌بانگهێشتى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه دژى گه‌نده‌ڵى بوه‌ستن وه چاك سازى ئه‌نجام بده‌ن وه سوور بن له‌سه‌ر چاك سازى ده‌ستوورى وه سه‌رژمێرى دانیشتوان ئه‌نجام بدرێت.
وه هیچ خۆشحاڵیه‌كى ده‌رنه‌برى ده‌رباره‌ى لیسته‌كانى هه‌ڵبژاردن چونكه واى بۆ ده‌چێت كه ئه‌م لیستانه له تایفه‌گه‌رى ده‌رنه‌چوونه وه ئه‌م گۆڕانكاریه‌ى كراوه ته‌نها لیستى شیعه‌كان بۆته دوو لیست یه‌كه‌میان به سه‌رۆكایه‌تى عه‌مار حوكیم سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى له عێراق وه دووه‌میان به سه‌رۆكایه‌تى مالیكى .وه لیستى سونیه‌كان بوونه‌ته دوو لیست یه‌كه‌میان له (جبهه التوافق) خۆى ده‌گرێته‌وه دووه‌میان له عه‌لاوى و تاریق هاشمى جێگرى سه‌رۆكى عێراق پێك دێت .هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى لیستى كوردستانى ئه‌میش بووه‌ته دوو لیست لیستى یه‌كه‌م یان كه جه‌لال تاڵه‌بانى وه مه‌سعود بارزانى ده‌گرێته‌وه وه دووه‌میان سیاسه‌ت مه‌دارى كورد نه‌وشێروان موسته‌فا ده‌گرێته‌وه.
وه له كۆتایدا جه‌ماله دین له خۆى رازى نىیه له‌و كارانه‌ى ده‌یكات له په‌رله‌مانى ئێستا وه ووتى هاوكێشه سیاسیه‌كان خۆیان ده سه‌پێنن
ناهێڵن مرۆڤێكى كاریگه‌ر دیاربكه‌وێت له‌په‌رله‌مانێكى سنووردار . وه دوو پاتى كرده‌وه
كه سه‌رۆكى قه‌واره سیاسیه‌كان وه‌ك سه‌رۆكى فرقه‌كانى سوپا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن زۆر له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان سه‌ر به لیستێكى دیارى كرا‌و ناتوانن ته‌نانه‌ت هۆلى كۆ نگره‌ش به جێ بهێڵن تاكو روخسه‌ت له سه‌رۆكى قه‌واره‌كان وه‌رنه‌گرن كه وه‌كو سه‌ربازێك وان





