ڤیدیۆی نیشاندراو
-
إياد جمال الدين السباق الى البرلمان
-
اياد جمال الدين إعلان ٤
بگه‌ڕێ
كاندیده‌كان ئه‌حرار
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین
نوێترین هه‌واڵ
رفێنراوى به‌ریتانى پیته‌ر مورده‌ست به سه‌ر له ئێران
نووسراو له لایه‌ن James Murray and Hilary Douglas یه‌کشه‌ممه, 13 دیسه‌مبه‌ر 2009 15:38
Daily Express—بارمته‌ى به‌ریتانى كه ده‌ست به‌سه‌ر كراوه له لایان رفێنه‌ره‌كانى سه‌ر به پاسه‌وانى ئێران .دیاركردنى چاره‌نووسى رفێنراو به‌ده‌ست چه‌ند ژه‌نه‌ڕالێكى ئێرانیه
ئه‌م هه‌واڵه بڵاوكرایه‌وه له لایان نوێنه‌رى عێراقى میانڕه و جه‌مال ئه‌لدین كه ووتویه‌تى له سه‌رچاوه‌یه‌كى باش پێم گه‌یشتووه كه گوازراوه‌ته‌وه بۆ ئێران كه پاسه‌وانه‌كانى شۆرشى ئێران كۆ نتروڵێكى ته‌واویان به‌سه‌ردا هه‌یه كه هیچ كه‌سێك هه‌واڵى نازانێت. به‌ڵام من به ته‌واوى ده‌زانم كه له تارانه. وه‌و وتیشى كه پێوسته وه‌زیرى ده‌ره‌وه ده‌یفید میلاند چاو پێخشاندنێك بكات له‌م بواره بۆ ئازاد كردنى له‌گه‌ڵ مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد
بۆ چوونه‌كان ده‌ڵێن كه ئێران ده‌ستى هه‌بووه له‌ڕفاندنى به‌رێز (مور) وچوار پاسه‌وانه‌كانى كه به‌ریتانین له ئۆ فیسه‌كه‌ى له به‌غدا له مانگى ئایارى/مایو 2007 وه ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كى ترسناكى نێوده‌وڵه‌تى لێده‌كه‌وێته‌وه
جه‌ماله‌دین كه پیاوێكى ناسراوه له عێراق رزگارى بووه تا ئێستا له شه‌ش هه‌وڵى تیرۆركردن پێش یه‌ك هه‌فته له به‌ریتانیا راى گه‌یان كه چۆن عێراق كۆنتڕۆل كراوه له لایان ئێرانه‌وه وه‌كو شارێكى مانگى ده‌ستكرد. وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ووت هه‌مووكاره‌كان كه ئێرانیه‌كان له‌ناو عێراقدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن له بنكه‌یه‌كى سه‌ره‌كى سه‌ر په‌رشتى ده‌كرێت له سه‌ر سنوورى عێراق و ئێراندایه به سه‌رۆكایه‌تى ژه‌نه‌رال قاسم سلیمانى
وه ژه‌نه‌راڵ قاسم سلێمان كۆنتڕۆلى ته‌واوى هه‌یه له سه‌ر هێزه‌كانى پاسه‌وانى شۆرشى ئێرانى كه (مور)یان رفاندووه له لاى خۆى ده‌ستى به‌سه‌ر داگرتووه.
وه به رێز (مور) پسپۆره له بوارى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى وه ته‌مه‌نى 36 ساڵه ، ئه‌و هێزه‌ى رفاندویانه پێك هاتبوو له 40 كه‌س به ناوى پۆلیس هاتبوون. وه تا ئێستا سێ لاشه‌ى پاسه‌وانه‌كانى ته‌سلیم به بالێوز خانه‌ى به‌ریتانیا كراوه‌ته‌وه دووانیان له مانگى حوزه‌یران و ئه‌وى تریشیان له ئاب .واى بۆ ده‌چن كه (مور)تاكه بارمته كه تا ئێستا له ژیاندا مابێت.
وه به ڕێز جه‌ماله دین گووتى وویلاته یه‌كگرتوه‌كان ئه‌مریكا ده‌ستى هه‌یه له وه‌ى له عێراق رووده‌دات وه په‌یوه‌ندیه‌كى سه‌ره‌كى هه‌یه له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ قاسم سلێمانى وه كاتێك داوایان لێ كرد كه بۆردومانى سه‌ر ناوچه ى سه‌وز رابگرێت بۆردمانه‌كان راگیران وه ئه‌مریكا باش ده‌زانێت كه ئێران خۆى ئاماده‌كردوه بۆ كۆنتڕۆل كردنى عێراق له رۆژى دووه‌مى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كان
ئه‌مه‌ش ئه‌مریكا واى بۆ ده‌چێت كه خۆى له خۆیدا ده‌بێته هۆى هه‌ره‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌تر له" به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێرانى" وه‌ك به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى پاكستانى هه‌رچه‌نده ووڵاتیكى دوا كه‌وتووه به‌ڵامئه‌مه هیچ كاتێك نه بۆته هۆى هه‌ڕه‌شه كردنى له لایان پاكستانه‌وه بۆ ئه مریكا وه هه‌روه‌ها هه‌مان شت سه‌باره‌ت به وو‌ڵاتى هندستانیش.
http://www.express.co.uk/posts/view/145741/Kidnapped-Briton-being-held-in-Iran-





