ڤیدیۆی نیشاندراو
-
إياد جمال الدين السباق الى البرلمان
-
اياد جمال الدين إعلان ٤
بگه‌ڕێ
كاندیده‌كان ئه‌حرار
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین
رێكخستنى ئێمه
ناو و ئامانجه‌كان
رێكخراوى ئازاده‌كان( حیزبى ئازاده‌كان) بریتیه له كه‌یانێكى سیاسى كۆمه‌ڵایه‌تى كه ئامانجى بریتیه له پێكهێنانى ده‌وڵه‌تێكى یاسایى و دیمو‌كراتى و پشت به‌ستن به ده‌ستوور كه تێیدا یه‌كسانى دابین زامن بكرێت بۆ هه‌موو هاووڵاتیان به‌بێ گوێدانه ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و تائیفه و بارى ئابوورى ، وه ئه‌م رێكخراوه كار ده‌كات بۆ زامن كردنى سیاده‌ى عێراق به‌ته‌واوى و به‌هێز كردنى یه‌كێتى ووڵات له سه‌ره بنه‌ماى هه‌مه‌جۆرى سیاسى و دابین كردنى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى و مافه‌كانى ئافره‌ت
ئه‌ندامێتى
رێكخراوى ئازاده‌كان كراوه بۆ هه‌موو هاووڵاتیانى سه‌روى ته‌مه‌نى 18 ساڵى كه پابه‌ند بێت به به‌رنامه‌كانى رێكخراوى ئازاده‌كان و به‌شدارى له چالاكیه‌كانى بكات پاره‌ى په‌یوه‌ندى كردنى و به‌شدارى ساڵانه بدات.
هه‌ر ئه‌ندامێك مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه به‌شدارى له داڕشتنى سیاسه‌ت و به‌رنامه‌كانى بزووتنه‌وه‌كه (رێكخراوه‌كه) بكات و چاودێرى چۆنیه‌تى جێ به‌جێ كردنیان بكات له رێگه‌ى به‌شدارى كردن له كار و چالاكیه‌كان و هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیارێتى هه‌موو پێكهاته‌كانى له‌وانه‌ش پێكهاته‌ى سه‌ركردایه‌تى..
هه‌ر ئه‌ندامێك مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه له هه‌ركاتێك واز بهێنێت و ده‌سته‌ى باڵا ئاگار بكاته‌وه..
پێكهاته‌ى رێكخراوه‌كه
1. به‌رزترین ده‌سه‌ڵات له رێكخراوه‌كه بریتیه له كۆنگره‌ى باڵا كه‌وا له هه‌ر ساڵێك جارێك ده‌به‌سترێت كه پێك دێت له نوێنه‌رى هه‌ڵبژێردرا و له‌م كۆبوونه‌وانه‌ى كه‌وا لقه‌كانى پارێزگاكان و ده‌سته تایبه‌تیه‌كان ده‌یبه‌ستن . پێویسته هه‌موو ده‌سته‌كان پابه‌ند بن به بڕیاره‌كانى كۆنگره‌كه. كۆنگره‌ى یه‌كه‌م بڕیار له‌سه‌ر سیسته‌م و به‌رنامه‌ى ناوخۆیى ده‌دات به زۆرینه‌ى زۆرى ده‌نگه‌كان و كۆنگره‌كانى تر مافى ئه‌وه‌یان ده‌بێت به هه‌مان رێژه‌ى ده‌نگه‌كان بڕیاره‌كان هه‌موار بكه‌ن.
2. كۆنگره‌كه سه‌رۆكێك بۆ كۆنگره‌كه و جێگرێكى سه‌رۆك و ئه‌نجوومه‌نێكى گشتى كه له 25-31 ئه‌ندام پێك دێت هه‌ڵده‌بژێرێت و ده‌سته‌ى باڵا له نێوان دوو كۆنگره ده‌بێت وه ئه‌نجوومه‌كه هه‌موو مانگێك كۆده‌بێته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مى لیژنه‌یه‌كى به‌ڕێوه‌بردنى سه‌ركردایه‌تى هه‌ڵده‌بژێرێت كه له 9 كه‌س پێكهاتووه.
3. لیژنه‌یى به‌ڕێوه‌بردنى سه‌ركردایه‌تى كاروبارى ڕۆژانه به‌ڕێوه ده‌بات و هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات وه‌یان به داواى سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌كه كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و كاروبارى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ لایه‌نى ناوخۆیى و ده‌ره‌كى به‌ڕێوه ده‌بات و چالاكى و كاروباره‌كانى رێك ده‌خات و ڕاپۆرته‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام ده‌دات ئه‌نجوومه‌نى گشتى.
4. ئه‌گه‌ر ژماره‌ى ئه‌ندامه‌كانى رێكخراوه له هه‌ر ناوه‌ندێكى نیشته‌جێ ( پارێزگا ، شار ....) زیاتر بوو له 30 ئه‌ندام ، ئه‌وا مافى ئه‌وه‌یان ده‌بێت ده‌سته‌یه‌كى سه‌ركردایه‌تى كردنى چالاكیه‌كانى لقه‌كه پێك بهێنن وه سه‌ر به ده‌سته‌ى به‌رێوه‌بردنى سه‌ركردایه‌تى ده‌بێـت.
5. دروست كردنى لق له ده‌ره‌وه‌ى عێراق وه‌كو لقه ناوخۆییه‌كان له‌ناو عێراق به‌گوێره‌ى پێویستى و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان ده‌بێت.
6. كۆنگره‌ى گشتى بریار له‌سه‌ر پێكهێنانى لیژنه‌ى پسپۆر ده‌كات ده‌كه‌وا سه‌رپه‌رشتى چالاكیه‌كانى رێكخراوه‌كه ده‌كات له كه‌رتى هه‌مه‌جۆر ( ئابوورى ، رێكخراوه‌یى ، په‌روه‌رده ، رۆشه‌نبیرى ....) به‌سه‌رپه‌رشتى ده‌سته‌ى به‌رێوه‌بردنى سه‌ركردایه‌تى.
دارایى
بووجه‌ى رێكخراوه‌كه ( پارتى ئازاده‌كان ) بریتیه له پاره‌ى ئه‌ندامێتى و به‌شدارى كردن كه‌وا له‌لایه‌ن كۆنگره‌وه بریارى له‌سه‌ر ده‌درێت . وه هاریكارى دارایى له كه‌سایه‌تى و كه‌سانى تر له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى عێراق قبوڵ ده‌كرێت و وه‌رده‌گیرێت به‌بێ هیچ مه‌رجێك .
لیژنه‌ى دارایى ناوه‌ندى پێك دێت له سه‌رۆكى رێكخراو و سێ ئه‌ندامى هه‌ڵبژێردراو له‌لایه‌ن كۆنگره‌ى گشتیه‌وه بۆ دانانى بووجه‌ى رێكخراوه‌كه سه‌رپه‌رشتى كردنى چۆنیه‌تى خه‌رج كردنى





